په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چیای مه‌تینیان له سنووری ئامێدی بۆردومان كرد.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی گوتیشی: كه‌مێك پێش ئێستا فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا چیای مه‌تینیان له سنووری ئامێدی بۆردومان كرد، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌هۆی بنكه و باره‌گاكانی گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ئه‌م ناوچانه بۆردومان ده‌كات، رایگه‌یاند: به‌هۆی دووری شوێنه‌كه زیانی گیانی و ماددی نه‌زانراوه.
به‌رده‌وامی بۆردومان و تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی هه‌بوونی په‌كه‌كه بووه‌ته مایه‌ی دڵگرانی هاووڵاتیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به درێژایی ساڵی رابردوو به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی سوپای توركیا‌و چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌ده‌یان هاوولاتی سڤیلی ده‌ڤه‌ری ئامێدی شه‌هید و بریندار بوون و زیانێكی مادی زۆریش به‌رناوچه‌كه گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.