تەقەکەرەکانی (دریم ستی) دەستگیر کران، كه لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕەتەقە لە نێوان دوو لایەن روویدابوو.
له راگهیهندراوێكی پۆلیسی پارێزگای هەولێر هاتووه، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەڕەتەقەیەک لە نێوان دوو لایەن لە (دریم ستی) ڕووی دا، دەستبەجێ بەشی پۆلیسی ناوشار/رۆژئاوا، بنکەی پۆلیسی بەختیاری سەربە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد و توانییان سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی تەقەکردن دەستگیر بکەن.
هەرسێ تۆمەتبارەکە لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەڕاگیراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.