Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 00:09

ئێران کچه‌ قوتابییه‌کی کوردی به‌ 18 مانگ زیندانی کردن سزادا

کوردستان TV
100%

 كچه‌ قوتابییه‌كی كورد و ئەندامی پێشووی لێژنەی بەڕێوەبەریی ناوەندی ئیسلامی  قوتابییانی پێشکەوتنخوازی زانکۆی پیشەیی ئەمیر کەبیر بە هۆی ناڕازایەتی دەربڕینی بە خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە لە لایەن سوپای پاسدارانەوە سزای بەندکران و پێبژاردنی بەسەردا سەپێندرا.

رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:  لە ڕۆژانی ڕابردوودا غەزەل مەعسووم شاهی   خەڵکی کرماشان لەلایەن لقی 26ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر ئیمان ئەفشاری بە تۆمەتی “ بڵاوکردنەوەی درۆ دەلەسە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان” سزای 18 مانگ بەندکردن و پێبژاردنی 3 میلیۆن تومەنی بەسەردا سەپێندرا کە سزای بەندکرانی ناوبراو بۆ ماوەی4 ساڵ هەڵپسێردراوە.

هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت: بەپێی ئەم  سزایە، ئەو چالاکە کوردە لە ماوەی ئەو چوارساڵەی کە سزاکەی هەڵپەسێردراوە دەبێ پێنج جار سەردانی گۆڕستانی سەربازە کوژراوەکانی ئێران لە سووریا بکات و بە شێوەی وەرزانە خۆی بە سوپای پاسداران بناسێنێت و بۆ چوونە دەرەوە لە وڵاتیش دەبێ ئیزن لە بەرپرسانی دادوەریی ئێران وەربگرێت.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: هەڵوێستەکانی غەزەل مەعسووم شاهی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە تایبەت تویتەر لە سەر خستنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی ئۆکراینی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە یەکێک لە هۆکارەکانی تۆمەتی وەپاڵنراو لەلایەن دەزگای دادوەری بووە. ناوبراو هەروەها لە تۆمەتەکانی “گردبوونەوە و پیلان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و “ پڕووپاگەندە دژ بە نیزام” بێبەری کراوە.

غەزەل مەعسووم شاهی ڕۆژی سێشەممە 16 ى 2 ى 2021،  بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو بانک کرابوو بۆ لقی 26ی دادگای شۆڕشی تاران و تۆمەتی”گردبوونەوە و پیلان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” و “ پڕووپاگەندە دژ بە نیزام”ی خرابوویە پاڵ.

فڕۆکەی نەفەرهەڵگری ئۆکراین دوو ساڵ پێش ئێستا و دوای فڕین لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تاران کرایه ئامانجى مووشه‌كه‌كانی سوپای پاسدان به‌هۆیه‌وه‌  176 سەرنشینی نێو فرۆكه‌كه‌ كوژران.

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.