دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكۆژكردنی ئه‌رمه‌نییه‌كانی له ساڵی 1915 له لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه وه‌كو قڕكردنی نه‌ته‌وه‌یی و جنێوساید ناساند، توركیایش ئه‌م بڕیاره‌ی ئه‌مریكای ره‌ت كرده‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه ئه‌م بڕیاره كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و ئه‌مریكادا ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌مریكا هۆشداری داوه‌ته هاووڵاتییانی كه ئه‌گه‌ر زۆر ناچار نه‌بن سه‌ردانی توركیا نه‌كه‌ن و ئه‌و هاووڵاتییه ئه‌مریكاییانه‌یش له توركیان پێویسته زۆر هوشیار و چاوكراوه بن چونكه زانیاری‌یان پێ گه‌یشتووه كه ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی هێرش له دژی هاووڵاتییه ئه‌مریكاییه‌كان له توركیا هه‌یه.
ئه‌مریكا هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه به مه‌به‌ستی خۆ پاراستن له هێرشه‌كان هه‌ر سێ كۆنسۆلخانه‌ی خۆی له ئیسته‌نبۆڵ، ئادانا و ئیزمیر بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك داده‌خات.
وه‌كو ئاگاداران دوینێ سه‌رۆكی ئه‌مریكا به فه‌رمی رایگه‌یاند كه ئه‌مریكا كۆمه‌ڵكۆژی ئه‌رمه‌نییه‌كان وه‌كو جنێوساید ده‌ناسێت و دواتریش به‌رپرسانی توركیا ئه‌م لێدوانه‌یان ره‌ت كرده‌وه و بالیۆزی ئه‌مریكا له ئه‌نقه‌ره‌یش بانگهێشتی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا كرا.
ئه‌رده‌لان گۆران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.