بەپێی راگەیێندراوێکی هاوبەشی دانەگاز و نەوتی هیلال، لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاویانکردووە، بەردەوامن لە فراوانکردنی پڕۆژەی کۆرۆمۆر، بە قەبارەی 600 ملیۆن دۆلار وەبەرهێنان دەکەن.
بەپێی راگەیێندراوە هاوبەشەکە، دانه‌غاز ، كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى به فه‌رمى تۆماركراوى به‌رهه‌مهێنانى غازه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، له‌گه‌ڵ كۆمپانیا هاوبه‌شه‌كه‌ى نه‌وتى هیلال كه كۆنترین كۆمپانیاى تایبه‌تى نه‌وت و غازه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ، ڕایانگه‌یاند كه به ته‌واوه‌تى ده‌ستیان كردۆته‌وه به فراوانكردنى پرۆژه‌ى وێستگه‌ى كۆرمۆر له هه‌رێمى كوردستانى عێراق كه كۆمپانیاكان پێكه‌وه به ناوى كۆنسۆرتیۆمى (پێرڵ پترۆلیۆم)ه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كه‌ن. پرۆژه‌ى فراوانكردنى KM250 پێویستى به وه‌به‌رهێنانى (600) ملیۆن دۆلارى دیكه‌یه بۆ زیادكردنى به‌رهه‌مى ڕۆژانه به بڕى 250 ملیۆن پێ سێجا كه له ئێستادا زۆر پێویسته بۆ وێستگه‌كانى كاره‌با. كار كردن له‌پرۆژه‌كه به هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه بۆ ماوه‌یه‌ك وه‌ستابوو به‌ڵام له ئێستادا پرۆژه‌كه خراوه‌ته‌وه به‌ركار به ئامانجى گه‌یشتن به ئامانجى پلان بۆ داڕێژراو له نیسانى 2023، دواى ئه‌وه‌ى ڕێككه‌وتن كرا له‌گه‌لأ هه‌ریه‌ك له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڵێنده‌ره‌كه بۆ هه‌ڵگرتنى هێزى زاڵ (القوه القاهره) .
به پێى گرێبه‌ستێكى فرۆشتنى غاز كه له ئازارى 2019 مۆر كرا له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى سامانه سروشتیه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێم ، پیرَڵ پترۆلیۆم هه‌ڵده‌ستێت به دابینكردنى غازى زیاتر بۆ ئێشپێكردنى وێستگه‌كانى كاره‌با به سووته‌مه‌نیه‌ك كه نرخه‌كه‌ى هه‌رزانه و له ڕووى ژینگه‌شه‌وه خاوێنتره و ده‌بێته هۆى زیادكردنى ئاستى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باش. له ئێستادا زیاتر له 80%ى كاره‌باى هه‌رێمى كوردستان به‌و غازه كار ده‌كات كه له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.
له ئێستادا ئاستى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتى له وێستگه‌ى كۆرمۆر 440 ملیۆن پێ سێجایه له ڕۆژێكدا له‌گه‌لأ 15,700 به‌رمیل كۆندێسه‌یت له ڕۆژێكدا و هه‌روه‌ها ڕۆژانه (1,020) تۆن غازى شل به‌رهه‌م ده‌هێنرێت له‌و وێستگه‌یه. به گشتى ڕۆژانه 110,400 به‌رمیل هاوتاى نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێنانى كه‌رتى تایبه‌ته له پرۆژه‌ى غاز له عێراق. دواى پرۆژه‌ى هێڵى KM250 پلان هه‌یه بۆ زیادكردنى هێلێكى تر KM500 كه ئه‌مه‌ش ئاستى به‌رهه‌مهێنانى ڕۆژانه ده‌گه‌یه‌نێته یه‌ك ملیار پێ سێجا له 2024.
كۆى وه‌به‌رهێنان له پرۆژه‌كه 2 ملیار دۆلارى تێپه‌ڕاندووه و تا ئه‌مرۆ 332 ملیۆن به‌رمیل هاوتاى نه‌وت به‌رهه‌م هاتووه كه ئه‌مه‌ش بودجه‌یه‌كى زۆرى بۆ هه‌رێمى كوردستان پاشه‌كه‌وت كردووه سه‌ره‌ڕاى چه‌ندین سوودى ئابورى گه‌وره. جگه له‌وه‌ش له سایه‌ى ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه توانراوه ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ى 43 ملیۆن تۆن غازى دوانۆكسیدى كاربۆن بگیرێت له ڕێى گۆڕینى سووته‌مه‌نى شل بۆ غازى ووشك ئه‌مه‌ش به‌شدارى كردنێكى كارایه له كه‌مكردنه‌وه‌ى گۆڕانكارى له كه‌ش و هه‌واى جیهان هه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌ى ڕێژه‌ى پیس بوونى هه‌وا له هه‌رێم.
به‌ڕێز مجید جعفر ، سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى نه‌وتى هیلال و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى كارگێڕى دانه‌غاز ڕایگه‌یاند (پاش تێپه‌ڕبوونى ساڵێك به‌سه‌ر دواكه‌وتن به‌هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه خۆشحاڵین به دووباره ده‌سه‌پێكردنه‌وه‌ى پرۆژه‌ى فراوانكردنى KM250 بۆ وه‌به‌رهێنانى 600 ملیۆن دۆلار و زیادكردنى به‌رهه‌مهێنانى غاز به ڕێژه‌ى 60% له دوو ساڵى داهاتوو كه ئه‌مه‌ش زیاتر پاڵپشتى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با ده‌كات له هه‌رێمى كوردستان. سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ى كه ساڵى ڕابردوو ڕووبه‌ڕووى ته‌واوى جیهان بوویه‌وه ئێمه توانیمان پارێزگارى له پرۆژه‌كه‌مان بكه‌ین و به‌رهه‌مهێنان زیاد بكه‌ین و سوپاسى كارمه‌ندان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌رك و ماندوو بوونیان هه‌وه‌ها سوپاسى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌كه).
دكتۆر پاتریك ئه‌ڵمان وارد ، سه‌رۆكى جێبه‌جێكارى دانه‌غاز ڕایگه‌یاند (له‌گه‌ڵ هاوبه‌شه‌كانمان له پێرڵ پترۆلیۆم خۆشحاڵین به‌وه‌ى كه ده‌توانین وه‌به‌رهێنانى زیاتر بكه‌ین له سێكته‌رى غازى هه‌رێمى كوردستانى عێراق و ده‌سته‌به‌ر كردنى سووته‌مه‌نیه‌كى پاكتر و متمانه پێكراو و پاڵپشتى كردنى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابورى هه‌رێمه‌كه . وه‌رگرتنى شایسته داراییه‌كانمان له كاتى خۆیدا و به شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام زیاتر متمانه‌مان پێده‌به‌خشێت بۆ به‌رده‌وامى دان به وه‌به‌رهێنان كه له ئێستا پێ ده‌نێینه قۆناغى دووه‌مى فراوانكردنى كۆرمۆر، كه له ژێر پرۆتۆكۆلى توندى ته‌ندروستى جێبه‌جێ ده‌كرێت بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تى كارمه‌ندان و دابینكارانى خزمه‌تگوزارى).
پرۆژه‌ى غازى كوردستان له ساڵى 2007 دامه‌زرا كاتێك دانه‌غاز و نه‌وتى هیلال گرێبه‌ستێكیان له‌گه‌ڵ حكومه‌تى هه‌رێم مۆر كرد بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافى تایبه‌ت به قه‌بڵاندن و په‌ره‌پێدان و به‌رهه‌مهێنان و به بازاڕكردن و فرۆشتنى به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له هه‌ردوو وێستگه‌ى كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ له هه‌رێمى كوردستانى عێراق. دواى تێپه‌ڕبوونى 15 مانگ به سه‌ر پرۆژه‌كه له ئۆكتۆبه‌رى 2008 به‌رهه‌مهێنانى غاز له كۆرمۆر ده‌ستى پێكرد له وێستگه‌یه‌ك كه تازه دروست كرابوو وه ئه‌مه‌ش رێكۆردێكى پێوانه‌یى تۆمار كرد له كه‌رتى پیشه‌سازى. له ساڵى 2009 كۆنسۆرتیۆمى پێرڵ پترۆلیۆم پێكهێنرا له لایه‌ن هه‌ریه‌ك له دانه‌غاز و نه‌وتى هیلال وه‌ك خاوه‌ن پشك و هه‌ریه‌ك له OMV و MOL و RWE به ڕێژه‌ى 10%.
ژماره‌ى ستافى هه‌میشه‌یى كه به‌رده‌وام له پرۆژه‌كه كارده‌كه‌ن له 500 كه‌س زیاتره وه 85% یان خۆماڵین له نێویاندا پۆستى باڵاى تێدایه. هه‌روه‌ها كۆمپانیاكان پرۆژه‌یه‌كیان بونیاتناوه بۆ هاوكارى كردنى كۆمه‌ڵگا له ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه و پاڵپشتى كردنیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى فایرۆسى كۆرۆنا به دابینكردنى ئامێرى هه‌ناسه‌دان و پاكژكره‌وه و كه‌لوپه‌لى خۆپاراستن. ئه‌مه جگه له پاڵپشتى كردن له ڕووى په‌روه‌رده و فێركارى و ته‌ندروستى و دابینكردنى كاره‌با و هاوكارى تر‌ى مرۆیى بۆ خه‌ڵكى ده‌ربه‌ده‌ر و هه‌روه‌ها بێ دایك و باوك. ئه‌م ده‌سپێشه‌خه‌ریانه پاڵپشتى خه‌ڵكى ناوچه‌كه ده‌كات بۆ باشتر كردنى ئاستى گوزه‌رانیان له ڕووى ژیان و خۆشگوزه‌رانى و ئاسایش و سه‌قامگیرى و به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاستى داهاتى تاكه‌كه‌س.
سه‌باره‌ت به دانه‌غاز
دانه‌غاز گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتیه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و له ساڵى 2005 دامه‌زراوه و به فه‌رمى تۆمار كراوه له بۆرسه‌ى ئه‌بوزه‌بى. كۆمپانیاكه چه‌ندین پرۆژه‌ى پشكنین و به‌رهه‌مهێنانى هێنانى هه‌یه له هه‌ریه‌ك له میسر و هه‌رێمى كوردستانى عێراق و ئیمارات و خاوه‌نى دوو یه‌ده‌گه به بڕى زیاتر له یه‌ك ملیار به‌رمیل هاوتاى نه‌وت. به بوونى ده‌زگاگه‌ل له میسر و هه‌رێمى كوردستان و ئیمارات و پلانى فراوان كردنى زیاتر ، كۆمپانیاى دانه‌غاز ڕۆڵێكى گرنگ ده‌بینێت له گه‌شه‌سه‌ندنى خێراى سێكته‌رى غاز له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكورى ئه‌فه‌ریقا و باشورى ئاسیا. www.danagas.com
سه‌باره‌ت به نه‌وتى هیلال
نه‌وتى هیلال یه‌كه‌مین و گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى تایبه‌تى پشكنین و به‌رهه‌مهێنانه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و خاوه‌نى ئه‌زمونى زیاتر له (50) ساڵه وه‌ك كۆمپانیایه‌كى نێوده‌وڵه‌تى له چه‌ندین ووڵات كارى كردووه له‌وانه میسر و یه‌مه‌ن و كه‌نه‌دا و تونس و ئه‌رجه‌نتین، سه‌ربارى به‌رده‌وام بوونى پرۆژه‌كانى له ئیمارات و عێراق.
باره‌گاى سه‌ره‌كى كۆمپانیاكه له (شاریقه)یه و چه‌ندین لقى تر‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه له هه‌ر یه‌ك له به‌ریتانیا و سێ ئۆفیس له عێراق و ئۆفیسى تر‌ى هه‌یه له میسر و به‌حرێن.
هه‌روه‌ها نه‌وتى هیلال گه‌وره‌ترین پشكدارى كۆمپانیاى (دانه‌غاز)ه كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیاى به‌رهه‌مهێنانى غازى سروشتیه له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست.
www.crescentpetroleum.com
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.