بەهۆی سەربڕینیان بەنایاسایی و دوور لە مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری، ئهمرۆ بۆ جارێكی دیكه قائیمقامیەتی سلێمانی بڕێکی زۆر گۆشتی ئاژەڵ لهسهر شهقامهكان لەناوبرد.
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سەربڕینیان بەنایاسایی و دوور لە مەرجەكانی تەندروستی و ڤێتێرنەری بڕێكی زۆر گۆشتی ئاژەڵ لەناو دەبرێت، داواش لە هاووڵاتیان دەكات، لەپێناو پاراستنی تەندروستیان گۆشتی ئەو ئاژەڵانە نەكڕن كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەرییەوە پشكنین و مۆر نەكراوە.
لیژنەی چواری قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، ئەو گۆشتەی لەسەر شەقامەكان دەفرۆشرێت لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ڤێتێرنەری سلێمانییەوە پشكنینی بۆ نەكراوە و نازانرێت شیاوی خواردن یان نەشیاوە، بەبڕیاری وەزارەتی كشتوكاڵ سەربڕین و فرۆشتنی لەسەر شەقام و گەڕەك و كۆڵانەكان قەدەغەكراوە و لیژنە هاوبەشەكان سزای سەرپێچیكاران دەدات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.