رێكخراوى وار و كونسولى گشتى فه‌ره‌نسا و قایمقامى سۆران له گردى باپشتیان له قه‌زاى سۆران چالاكییه‌كى ژینگه‌یان ئه‌نجامدا .
ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 26/4/2021 ئۆلیڤیێ دێکوتینی کۆنسولی گشتی فەڕەنسا لە هەولێر سەردانی قایمقامی قەزای سۆرانی کرد و لەلایەن بەڕێز هەڵگورد شێخ نەجیب قایمقامی سۆران پێشوازی لێ‌کرا و کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی ناوچەکە کرا هەروەها کونسولی فەڕەنسا ڕایگەیاند هاوکاریەکانمان بۆ گشت ناوچەکانی کوردستان بەردەوامدەبێت بەڕێز قایمقام سوپاسی وڵاتی فەڕەنسای کرد کە لە هەموو بارودۆخێکدا پاڵپشت و هاوکاری خەڵکی کوردستان بووە،
دوای کۆبوونەوەکەش ڕاستەوخۆ قایمقامی سۆران و کونسوڵی گشتی فەڕەنسا سەردانی نەخۆشخانەی ئاشتیان کرد و هاوکاری پزیشکیان گەیاندە نەخۆشخانەکە.
هه‌ر ئه‌مرۆ له به‌یانى نیمچه بارانى جوانى به‌هارى شارى سۆران و له ژێر چاودێرى هه‌ڵگورد شێخ نه‌جیب قایمقامى قه‌زاى سۆران و به ئاماده‌بوونى ئولیفیه دوكو نتینى كونسولى گشتى فه‌ره‌نسا له هه‌ولێر، و كاربه‌ده‌ستانى كونسولگهرییهكه و قایمقامى قه‌زاى سۆران لهچالاكییهكى ژینگه‌یى كه رێكخراوى وار ئاماده‌ى كردبوو له گردى بابشتیان به ئاماده‌بوونى تۆرى رێكخراوه ناحكومیهكانى سۆران و رێكخراوى به‌خشینى خوێن و ژیان چه‌ند نه‌مامێكى دار به‌روومان له سه‌ر گردى بابشتیان رواند.
دواتر وه‌ك ره‌مزى خوشه‌ویستى مرۆڤ بۆ ئازادى و سروشت جوانى چه‌ند كهوێكمان پێكه‌وه ئازادى سروشت كرد و گه‌رانه‌وه ناو باوه‌شى سروشت و شوێنى ئاسایى خۆیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.