پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وامه و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا سی و حه‌وت به‌رپرسی گۆرانگاری له پۆسته‌كانیان كراوه.
سه‌باره‌ت به گۆرانكارییه‌كانی ناو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه عه‌مید عوسمان محه‌ممه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، راوێژكارانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی پشتیوانییه‌كی باشیان له‌م پرۆژه‌یه كردووه و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به‌رده‌وامی هه‌یه و چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێت.
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق و گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم عه‌مید عوسمان گوتی، تا ئێستا چه‌ندین ژووری ئۆپهراسیهنی هاوبه‌ش پێكهێنراوه، به‌ڵام له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقه‌وه كاره‌كانیان وه‌ستێنراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.