به‌هۆی پێكدادانه‌كانی نێوان په‌كه‌كه و سوپای توركیا مه‌ترسی چۆڵكردن له‌سه‌ر 40 گوندی زناری كێسته هه‌یه.
به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه و سوپای توركیا مه‌ترسی چۆڵكردن له‌سه‌ر گوندەکانی دەوروبەری زناری کیستە لە دەڤەری کانی ماسی دروست بووە.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند، ماوه‌ی چه‌ند رۆژه به‌هۆی هه‌بوونی بنكه و باره‌گاكان و جموجۆڵی چه‌كدارانی په‌كه‌كه زناری کیستە، کە شوێنێکی ستراتیجی و گرنگە و زیاتر لە چل گوندی لێ نزیکە، بۆردومان دەکرێت و مه‌ترسی چۆڵكردن له‌سه‌ر به‌شێكی زۆری ئه‌و گوندانه دروست بووه.
شایه‌نی باسه به‌رده‌وامی بۆردومان و تۆپبارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی هه‌بوونی په‌كه‌كه بووه‌ته مایه‌ی دڵگرانی هاووڵاتیان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به درێژایی ساڵی رابردوو به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی سوپای توركیا‌و چه‌كدارانی په‌كه‌كه به‌ده‌یان هاوولاتی سڤیل شه‌هید و بریندار بوون و زیانێكی ماددی زۆریش به‌رناوچه‌كه گه‌یشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.