ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق رایگهیاند: باندێکی گەورەیان دەستگیرکرد كه ماددەی هۆشبەریان لە ئێران دەهێناو دابهشی سەر تەواوی شارەکانی عێڕاقیان دەکرد بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
لیوا خالید ئەلمەحنا ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق بە کوردستان تی ڤی ڕاگەیاند: لە هەڵمەتێکی هێزە ئەمنیەکانی بەغدا شەوی ڕابردوو باندێکی گەورەیان دەستگیر کردوون کە ماماڵەی ماددەی هۆشبەریان دەکرد.
لیوا خالید گوتیشی: ئەو باندە ماددەی هۆشبەریان لە ئێران دەهێناو دابەشی سەر تەواوی شارەکانی عێڕاقیان دەکرد بە هەرێمی کوردستانیشەوە.
ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێڕاق گوتیشی: لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو باندە چوار ئافرەتیشیان لەگەڵ بووه و ههروهها چەکی کڵاشنکۆف و دەمانجەشیان پێ بووە لەگەڵ بڕێکی زۆر پارە.
شایانی باسە تەواوی ئەو باندە ئێستا دەستگیرکراون و ووتەبێژی وەزارەتی ناوخۆش دەڵێت لەڕێگەی ئەو باندەوە خەڵکانێکی دیکەش هەن ئاشکرایان دەکەین و دەستگیریان دەکەین.
ئا / فەرمان عەلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.