Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 10:27

وه‌زاره‌تی کاره‌با سیمینارێکی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ره‌ گشتی و ته‌کنیکارانی وه‌زاره‌تی کاره‌بای عێراق رێکخست

کوردستان TV
#8
100%

ئه‌مڕۆ 26-4-2021 لیژنه‌ی باڵای تۆڕی زیره‌ك به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز كامل قه‌زاز سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵا و بریكاری وةزارةتی كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، سیمینارێكی بۆ به‌ڕێوبه‌ره‌ گشتیی و ته‌كنیكارانی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق له‌ سه‌نته‌ری مه‌شق و راهێنان له‌هه‌ولێر رێكخست.

سه‌ره‌تا بریكاری وه‌زاره‌تی كاره‌بای هه‌رێم له‌وته‌یه‌كدا وێڕای به‌خێرهاتنی شاندی میوان بۆ هه‌ولێر، ئاماده‌یی وه‌زاره‌تی نیشاندا له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هاوكاری و ئاسانكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ردوولا، دواتر ئه‌یاد همیران راوێژكار و عه‌لی ئیسماعیل عه‌بدولغه‌نی ئه‌ندامی لیژنه‌ی باڵا به‌تێروته‌سه‌لی باسیان له‌ پرۆژه‌ی پێوه‌ری زیره‌ك كرد كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كراوه‌.

له‌م سیمیناره‌دا باس له‌ لایه‌نه‌ ته‌كنیكی و گرنگیی ئه‌م پرۆژه‌ بۆ ئاماده‌بووان كرا و دواتر به‌شی تاقیگه‌ی پرۆژه‌ی تۆڕی زیره‌كیان به‌سه‌ركرده‌وه‌ و له‌نزیكه‌وه‌ چۆنێتی كاركردنی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ بۆ ئاماده‌بووان خرایه‌ روو، ئینجا ده‌رگا واڵاكرا بۆ پرسیار و تێبینی و سیمیناره‌كه‌ نزیكه‌ی 4 كاتژمێری خایاند و له‌كۆتاییشدا شاندی میوان به‌ناوی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراقه‌وه‌ سوپاسی ئه‌و پێشوازی و دیدار و سیمیناره‌یان كرد كه‌ بۆیان رێكخرا و هیوایان خواست ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ به‌رده‌وام بێت.

كوردستان TV

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.