Erbil 38°C چوارشەممە 20 تشرینی دووەم 11:44

 په‌ڵپینه‌ شێرپه‌نجه‌ به‌یه‌کجاری له‌ناو ده‌بات

کوردستان TV
100%

له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكیدا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ ئه‌و رووه‌كه‌، به‌یه‌كجاری شێرپه‌نجه‌ له‌ناو ده‌بات و كۆلیسترۆڵی نێو خوێنیش به‌ كه‌مترین كات ده‌توێنێته‌وه‌.

 - توانایه‌كی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ پاككردنه‌وه‌ی بۆڕییه‌كانی خوێن و رێگری له‌ تووشبوون به‌ نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و له‌ناوبردنی شێرپه‌نجه‌ ده‌كات.

- په‌ڵپینه‌ ده‌بێته‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری له‌ خوێن و كۆلیستڕۆڵ رێك ده‌خات و چه‌وری سیانید به‌ رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م ده‌كاته‌وه‌. كاریگه‌ریی زۆر به‌هێزی هه‌یه‌ له‌سه‌ر تواندنه‌وه‌ی چه‌وری و سوودبه‌خشه‌ بۆ دابه‌زاندنی كێشی جه‌سته‌ی مرۆڤ.

-په‌ڵپینه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ترشه‌كان و ڤیتامینات و فلافۆدینات كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ناوبردنی خانه‌ ژه‌هراوییه‌كان و تێكچووه‌كانی جه‌سته‌؟

ئه‌و رووه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئه‌م سووده‌ گه‌ورانه‌ به‌ جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت:

یه‌كه‌م: رێگر ده‌بێ له‌ دروستبوونی هه‌وكردن له‌ كۆ ئه‌ندامی هه‌رس و دروستبوونی برین.

دووه‌م: كرمی نێو جه‌سته‌ ده‌خاته‌ ده‌ره‌وه‌.

سێیه‌م: دیواره‌كانی گه‌ده‌ چالاك ده‌كاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ هۆی تووشبوون به‌ سكچوونێكی بچووك.

چواره‌م: خوێنبه‌ربوون ده‌وه‌ستێنێت.

پێنجه‌م: سه‌رئێشه‌ و ئازاری چاو له‌ناو ده‌بات.

ئا: شه‌هلا ره‌شید

 

تەندروستی

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.