به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه ئافره‌تانی دووگیان كاتێك تووشی كۆرۆنا ده‌بن مهترسیيهكی زیاتریان له‌سه‌ره بۆ گیان له‌ده‌ستدان و مانه‌وه له‌به‌شی چاودێری وورد له‌گه‌ڵ له‌دایكبوونی پێشوه‌خته‌ی منداڵه‌كانیان و ده‌ره‌نجامه‌كانی دیكه.
ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه له‌ژێر چاودێری سندوقی لێكۆڵینه‌وه‌كانی زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌نجام دراوه و تێیدا لێكۆڵینه‌وه كراوه له700 ژنی دووگیان و 1400 ژن له 18 وڵات له‌وانه ئه‌مریكا و ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست و باشوور و ئه‌وروپا و ئاسیا و ئه‌فریقا و زه‌نگی مه‌ترسی لێدراوه له‌باره‌ی مه‌ترسیه‌كانی كۆرۆنا له‌سه‌ر ئافره‌تانی دووگیان.
له‌لێكۆڵینه‌وه‌كه ئاماژه‌به‌وه‌كراوه به‌هۆی دووگیانیه‌وه گۆڕانكاریی له له‌شی ئافره‌تان ڕووده‌دات و ئه‌وه‌ش واده‌كات زیاتر ئه‌گه‌ری تووشبوون به‌كۆرۆنایان لێ بكرێت و ده‌كرێت ئافره‌تانی دووگیان له‌ڕێگه‌ی خۆكوتان و وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌وه پارێزراوبن.
ئا- كامران
ژێده‌ر-ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.