Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 14:44

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق دەکات

کوردستان TV
#7
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/4/28 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە میتیا لێسکۆڤار باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق کرد.

باڵیۆزی ڤاتیکان سوپاس و پێزانینی پاپای ڤاتیکانی بە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاند بۆ سەرخستنی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان  و پاراستن و میوانداریکردنی کریستیانەکان و یٔاوارە و پەنابەران و هەموو یٔەوانەی لە ترسی ستەم و چەوساندنەوە، ڕوو لە هەرێمی کوردستان دەکەن.

سەرۆکی حکومەت، پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە پەرەپێدان و بەهێزکردنی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایینی و نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و سەردانی قەداسەتی پاپای بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان، بە مێژوویی ناوبرد و خوازیاربوو ، کە ببێتە هۆی برەودانی زیاتر بە کولتووری لێبوردەیی و بەیەکەوەژیانی یٔاشتییانە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی عێراقدا.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەیوەندیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و گرنگیی جێبەجێکردنی یاسای بودجە و ناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە نزیکترین کاتدا کرا .

هەروەها باردودۆخی دەشتی نەینەوا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی یٔیدارەی هەرێم، تاووتوێ کرا و جەخت لە ئاساییکردنەوەی دۆخی ئەو ناوچانە و جێبەجێکردنی ماددەی 140 ی دەستوور کرایەوە.

 

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.