Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:20

وەزارەتی پەروەردە: خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
#7
100%

وەزارەتی پەروەردە راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ رایگه‌یاند: بۆ رێگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت.

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا  کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات  لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان  پوخت دەکاتەوە  و تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( ١ ی بنەرەتی تا ١١ )ـی ئامادەیی.

ئێمە وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز  کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر ، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبوون و سوود وەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین  و کەناڵی تەلەفزیۆنی  پەروەردەیی هەبێت هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت .

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢١

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.