Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 12:24

داماو محەمەد: پڕۆسەی چاکسازی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدانی ھەولێر دەستی پێ کردووە

کوردستان TV
#7
100%

بەھۆی جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی بڕیارە پێداچوونەوە بە مەلەفی شەھیداندا بکرێت و بەرپرسێکی وەزارەتی کاروباری شەھیدانیش دەڵێت، تەنیا لە ھەولێر خەریکی پاککردنەوەی چوار ھەزار مەلەفین و ئەوانەی ناشایستەن ناویان لە لیستی شەھیدان لادەبرێت.

داماو محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدان و ئەنفالکراوانی ھەولێر، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: پڕۆسەی چاکسازی لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شەھیدانی ھەولێر دەستی پێ کردوە و حەفتانە دوو ڕۆژ ژمارەیەک فەرمانبەر لە بەیانییەوە تا درەنگی ئێواران خەریکی ھەڵدانەوەی مەلەفی شەھید و ئەنفالکراوانن و حکوومەتی ھەرێمی کوردستان زۆر جددیە لەوەی یاسای چاکسازی وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، لەبەر ئەوەش، ئێمە لای خۆمانەوە دەستمان بە پێداچوونەوەی مەلەفی شەھیدان کردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی شەھیدانی ھەولێر دەشڵێت: پێداچوونەوەی ورد دەستی پێ کردووە و سەردانی مەیدانی بۆ ھەر مەلەفێک پێویست بێت ئەنجامی دەدەین، چونکە تا دڵنیا نەبین کەسێک ناچێتەوە ناو لیستی شەھیدان، بۆ نموونە، خەڵک ھەیە خۆم دەیناسم لە کاتی ئەرکی پێشمەرگایەتی گیانی لە دەست داوە، یان بەھۆی ڕووداوێک لە چوارچێوەی دەوامی فەرمیدا گیانی لە دەست داوە ئێستا دەبێت ناوەکەی بگەڕێتەوە خانەنشینی نەک شەھیدان.
 
داماو محەمەد ڕوونی کردەوە: ئەم جارە لێکۆڵینەوەی تەواو و مەیدانی بۆ ھەموو شەھیدێک دەکرێت ئەگەر لە پێداچوونەوەی مەلەفەکەی پێویستی بە بەڵگە ھەبوو. تا ئێستا پێداچوونەوەمان بە مەلەفی  نزیکەی چوار ھەزار  شەھید و ئەنفالکراودا کردووە و پڕۆسەکە بەردەوامە و تا یەک ناو مابێت پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.