ژەنەراڵێکی ئەمریکی هۆکاری دروستبوونی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە عێراق ئاشکرا دەکات و رایدەگەیەنێت کشانەوەی هێزهكانی ئهمریكا بووە هۆی دروستبوونی داعش لە عێراق.
ژەنەراڵ جۆزێف فۆتێل فەرماندەی پێشووی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕایگهیاند: چارەسەرکردنی کێشەکان و لەناوبردنی داعش تەنیا بە رێگای سەربازی نابێت بهڵكو پێویسته بە رێگای دیپلۆماسی و سیاسی چارەسەر بکرێت.
ئەو ژهنهڕاڵه ئەمریکییە پێی وایە کشانەوەی بەشێکی زۆر لە هێزەکانی وڵاتەکەی لە عێراق یەکێک لە هۆکارەکانی سەرهەڵدانی داعش بوو لەو وڵاتە.
فوتیل باسی لهوهشكرد كه لە مانگی حوزهیرانی ساڵی دوو ههزار و چواردهدا و لە کاتی سەرۆکایەتیی حکوومەت لەلایەن نوری مالیکییەوە نزیکەی دوو هەزار چەکداری داعش لە سووریاوە دزەیان کردە ناو خاکی عێراق و سوپای عێراق هەرەسی هێنا و چەکدارەکانی داعش لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا نزیکەی نیوەی خاکی عێراقیان داگیركرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.