Erbil 38°C شەممە 11 کانوونی دووەم 13:09

قه‌یرانی ئاو شه‌ڕێک له‌به‌ر ده‌رگامان

کوردستان TV
100%

په‌رتووكی قه‌یرانی ئاو شه‌ڕێك له‌به‌ر ده‌رگامان له‌لایه‌ن نووسه‌ر د. ئه‌یوب سابیر گه‌ڵاڵی كه‌ دكتۆرای له‌بواری قه‌یرانه‌كاندا هه‌یه‌، به‌ تیژاری 1000 دانه‌ له‌دووتوێی 256 لاپه‌ڕه‌ییدا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

نووسه‌ری په‌رتووكه‌كه‌ له‌ پێشه‌كیدا نووسیویه‌تی.. هه‌رێمی كوردستان وه‌كو قه‌واره‌یه‌كی دیفاكتۆی جیۆپۆلۆتیكی له‌ناوچه‌كه‌دا فاكته‌رێكی ئێكجار گرنگه‌ و ده‌توانێت رۆڵێكی به‌رچاو ببینێت له‌ پاراستنی ئاسایش ئاو،ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ جیۆپۆلۆتیكی كوردستان كه‌وتۆته‌ نێوان هه‌ر دوو وڵاتی سه‌رچاوه‌ به‌ ئاوه‌ ئه‌وانیش توركیا و ئێرانه‌ كه‌ واده‌كات كوردستان ببێته‌ ئه‌مبارێكی گرنگی گلدانه‌وه‌ی ئاو،كه‌ بێگومان ئه‌ویش به‌بوونی كۆمه‌ڵێك به‌نداوی گرنگ و  ستراتیژ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: ده‌بێت سه‌دان به‌نداوی ستراتیژی دروست بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی له‌دوارۆژدا نه‌وه‌ی داهاتوومان له‌شه‌ڕێكی چاوه‌ڕوانكراودا كه‌ بێگومان شه‌ری ئاوه‌، بتوانن خۆیان له‌سه‌ر پێ رابگرن و به‌ره‌نگاری ببنه‌وه‌.

شایانی باسه‌ په‌رتووكه‌كه‌ له‌ پێنج به‌ش پێكهاتووه‌و ژماره‌یه‌ك بابه‌تی به‌سوود و گرنگی له‌باره‌ی ئاو تێدا باس كراوه‌و تیشكی خراوه‌ته‌ سه‌ری.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.