سوپای توركیا به‌هۆی هه‌بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ له ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا بنكه‌یه‌كی دیكه‌ی سه‌ربازی له‌نزیك گوندی كێسته جێگیركرد.
مه‌حموود كێسته‌یی، موختاری گوندی كێسته به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: دره‌نگانی شه‌وی رابردوو سوپای توركیا بنكه‌یه‌كی خۆی له گردی مه‌لا رهدێ جێگیركردووه.
سه‌ربه‌ست سه‌بری به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی كانی ماسێ به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: كه ئه‌و شوێنه‌ی بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیای لێ جێگیركراوه سێ كیلۆمه‌تر له گوندی كێسته دووره كه دره‌نگانی شه‌وی رابردوو بنكه‌كه جێگیركراوه.
شایه‌نی باسه به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی سوپای توركیا و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه زیانێكی زۆر به‌ر دانیشتوانی ئه‌م ناوچانه كه‌وتووه، تاوه‌كو ئێستا به‌سه‌دان هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بوونه‌ته قوربانی و دانیشتوانهكانیش گونده‌كانی خۆیان جێهێشتووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.