لە نەخۆشخانەیەکى شارى هەولێر نەشتەرگەرییەکى دەگمەنى شاخوێنبەرى دڵ ئەنجام درا کە بۆ یەکەمجارە ئەو نەشتەرگەرییە لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێت.
د. هێمن عەبدولڕەحمان پزیشکى پسپۆڕی نەشتەرگەریى دڵ و موولەکانى خوێن، به كوردستان تیڤی رایگهیاند: ئێمە وەک تیمێکى نەشتەرگەرى کە ژمارەیەک پزیشکى پسپۆرمان لەگەڵدابوو، لە شارى هەولێر نەشتەرگەرییەکى دەگمەنمان ئەنجام دا کە نەشتەرگەرى بوو بۆ پیاوێکى تەمەن حهفتاو پێنج ساڵ و بۆ یەکەمجارە لەسەر ئاستى هەرێمی کوردستان و عێراق و چوارەم جارە لەسەر ئاستى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست، ئەو نەشتەرگەرییە ئەنجام دەدرێت.
باسی لەوەش کرد ئەو نەشتەرگەرییە بە بەرزترین تەکنیکى پزیشکى ئەنجام دراوە، لەگەڵ ئەوەى کە نەشتەرگەرییەکەی زۆر ترسناک بوو، ماوەى پێنج کاتژمێری خایاند و لە دواى بیست و چوار کاتژمێریش دواى نەشتەرگەرییەکە، نهخۆشهكه ڕەوانەى ماڵەوە کرایەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.