لەسەر دۆسیەی كوشتنی گەنجێك مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی دوو تۆمەتباریان دەستگیركرد .
له راگهیهندراوێكی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی هاتووه، شەوی ڕابردوو لەگەڕەكی ڕاپەرینی شاری سلێمانی لەئەنجامی دهمهقاڵی نێوان دوو دراوسێ دوكان بوون شەرو ئاڵۆزی دروست بوو لەئەنجامدا خاوەنی یەكێك لە دوكانەكان (دوكانی ساردەمەنی ) كە بەچەقۆهێرشی كرابووە سەری بریندار بوو و گیانی لەدەستدا .
دەستبەجێ هێزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتن و بنكەی پۆلیسی ڕاپەڕین گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكەو توانرا لەماوەیەكی كەمدا تۆمەتباری سەرەكی ڕوداوەكە كە هەڵاتبوو لەچەند گەڕەكێك لەولای شوێنی ڕووداوەكە لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیركرا كە خاوەنی كافتریاكەیە و تۆمەتبارێكی تریش كە هاوكاری كوشتنەكە بووە دەستگیركرا .
لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران :
ك ، ع ، ع لەدایكبوی 1990
ژ ، ف ، ر لەدایكبووی 1998
بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 405 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لە گەڵیان بەردەوامە .
شەوی ڕابردوو بەهۆی دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵە لە نیوان دوو هاووڵاتی لە شاری سلێمانی، یەکیان بە چەقۆ ئەوی دیکەی کوشتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.