شهوی رابردوو لەئەنجامی دوو هێرشی چەکدارانی داعش بۆ سەر دوو ناوچەی جیاوازی کەرکووک ژمارهیهك لەهێزە ئەمنیەکانی عێڕاق کوژران و پێنج کارمەندی دیکەی سوپا و پۆلیس برینداربوون.
درهنگانی شهوی رابردوو پێنج شهممه لهسهر ههینی لە سنووری قەزای داقووق و حەویجەی سەر بە پارێزگای كەركووك، لە دوو هێرشی جیادا تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردووەتەوە سەر میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و پۆلیس و سوپای عێراق و بەو هۆیەوە دوو پۆلیس و سەربازێک و چەكدارێكی حەشدی شەعبی كوژران و چوار چەکداری دیکەش بریندار بوون.
به گوێرهی زانیارییهكانی كوردستان تیڤی یەکێکی دیكه له بریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکەی شهوی رابردوو پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ههینی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەمڕۆ هەینی، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی پارێزگای دیالە بە میدیا عیراقییەکانی راگەیاند: چەند چەکدارێکی داعش هێرشییان کردە سەر بنکەیەکی سەربازی لە گوندی ئەحمەد هیلالی سەر بە قەزای خانەقین و لە ئاکامی رووبەرووبوونەوەشدا لەگەڵ هێزەکانی سوپا، سەربازێک برینداربوو.
له دوای رووداوهكانی 16 ئۆكتۆبهری ساڵی 2017 چەکدارانی داعش كردهوه تیرۆریستهكانی لهم سنووره چالاكتر بوون و بەردەوام بۆسە دادەنێنەوە بۆ ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان، هەفتەی ڕابردووش چەکدارانی داعش هێرشیانکردبووە سەر فەوجی یەکی لیوای 20ی پۆلیسی فیدراڵی لە گوندی تەلرەبعەی قەزای داقوق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.