Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:19

له‌ هه‌ولێر بە دەستڕێژی گولـلە کەسێک کوژرا

کوردستان TV
#7
100%

کاتژمێر 4:00ی ئەم ئێوارەیە لە بەردەم شوقەکانی MRF کواترۆ لە هەولێر چەند کەسێک لەنێو ئۆتۆمبێل دەستڕێژی گوللە لە کەسێک دەکەن و كوژرا.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ لەشاری هەولێر، هاووڵاتییەك لەلایەن چەند كەسێكەوە درایە بەر دەستڕێژی گولـلەو گیانی لەدەستدا، به‌ وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان ئه‌وه‌ كه‌سه‌ی كوژراوه‌ ته‌مه‌نی 31 ساڵ بووه‌، له‌ دوای رووداوه‌كه‌ هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش گەیشتوونەتە شوێنەی رووداوەكەو لێكۆڵینەوەی دەستیپێكردووە.

بەپێی زانیارییەکانی كوردستان تیڤی لەگەڵ کوشتنی ئەو کەسەدا کارمەندێکی پاراستنی یەکەکانی نیشتەجێبوونی MRF بریندار بووە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.