لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى هەرێم لەپەرلەمانی کوردستان، لهبارهی هێرشهكهی داعش بۆ سهر سهنگهرهكانی پێشمهرگه پهیامێكی بڵاوكردهوه.
بەداخەوە دووبارە سوود لەو بۆشاییە ئەمنییەی ناوچە کوردستانییەکان وەرگیراو تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردەسەر هێزی پێشمەرگە لەسنووری پردێ و چەند پێشمەرگەیەك شەهیدو برینداربوون.
بەناوی لیژنەکەمانهوه پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی شەهیدەکان دەکەین و هیوای زوو چاكبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین. داوا دەکەین بەزووترین کات حکومەتی فیدڕاڵی پابەندبێت بەو ڕێککەوتنە سەربازییەی کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی ناوەند کراوەو بەخێرایی کار بکەن بۆ دروستکردنی هێزی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عێراقیدا.
لەکۆتاییدا داوا دەکەین پەلە بکرێت لەهەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەى ۱٤۰ی دەستوور، وەک چارەسەرێک بۆ دۆخی تەواوی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارهى هەرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.