Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 10:27

بەھۆی جموجۆڵی داعش هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی که‌رکووک خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی

کوردستان TV
#7
100%


بەھۆی زیادبوونی جموجۆڵەکانی چه‌كدارانی داعش له‌ پارێزگای كه‌ركووك سەرجەم ھێزەکانی ئەمنیه‌كان، خرانه‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشی.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: بەھۆی زیادبوونی جموجۆڵەکانی داعش لە شاری کەرکووک سەرجەم ھێزەکانی ئەمنی کەرکووک و پۆلیس خرانە حاڵەتی ئامادە باشی پلەی جیم و داوایش کرا لەو کارمەندە ئەمنیەنەی مۆڵەتیان ھەیە بگرێنەوە بۆ دەوامی فەرمی خۆیان.

شایه‌نی باسه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو تیرۆریستانی داعش لە بەرزاییەكانی دوبز لە سنووری میحوەری پردێ،و لەنزیک گوندی قایەباشی هێرشیان كردە سەر هێزی پێشمەرگەی كوردستان و دوای شەڕێكی سەخت، هێرشكه‌ تێكشكێندران.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.