Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 03:00

هەنگاو: 69 کرێکاری کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

کوردستان TV
100%

لەگەڵ یه‌كی ئایاری ڕۆژی جیهانیی کرێکاران، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو هەر وەک ساڵانی ڕابردوو ڕاپۆرتێکی ئاماری لە سەر پێشێلکرانی مافەکانی کرێکاران رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاودەکاتەوە.

بەپێی ئامارێک، کە ڕێکخراوی هەنگاو لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاراندا بڵاویکردووەتەوە، لە یەکی ئایاری 2020 ەوە تا یەکی ئایاری ئەمساڵی 2021، 69 کرێکاری کورد لە پارێزگاکانی سنە و ورمێ و کرماشان و ئیلام گیانیان لەدەستداوە.

لەو ماوەیەدا لانیکەم 5 کەسی ژێر 18 ساڵ گیانیان لە دەست داوە کە یەکێکیان بە هۆی ڕووداوی کار و 4 کەسیان لە کاتی کۆڵبەری گیانیان لە دەست داوە.

 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.