درەنگانی شەوی رابردوو لە نێوان ههردوو شارۆچكهی خانەقین و گوڵاڵە، دوو شوانكارە لەلایەن تیرۆریستانەوە ڕفێندران و پۆلیسیش دەڵێت: هیچ سۆراغێكیان نییە.
فەلاح محەمەد، ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گولاڵە، بە باسنیوزی ڕاگەیاند: درەنگانی شەوی ڕابردوو لە نزیك گوندی قایە لە نێوان شارۆچكەی گوڵاڵە و شاری خانەقین، دوو هاووڵاتیی شوانكارە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە ڕفێندراون. گوتیشی: ئەو شوانكارانە لەكاتی هێنانەوەی ئاژەڵەكانیان، بەرەو شوینێكی نادیار ڕفێنداون و سۆراغیان نییە و هێزەكانی سوپا و پۆلیسیش لە هەوڵدان بۆ ئەوەی چارەنووسیان ئاشكرا بكەن.
ڕاشیگەیاند: تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە ئەو دوو شوانکارەیە هیچ سۆراغێكیان نەبووە.
شایهنی باسه بههۆی رووداوهكانی 16ی ئۆكتۆبهری ساڵی 2017 بۆشایی ئهمنی لهم ناوچه دروست بوو، تیرۆریستانی داعش جموجۆڵهكانیان زیاتر بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.