Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 12:42

به‌هۆی گه‌ریلاکانی په‌که‌که‌ ڕه‌وه‌نده‌کان کوێستانه‌کان به‌جێدێڵن

کوردستان TV
#7
100%

بوونی بنکە و بارەگاکانی گه‌ریلاكانی پەکەکە لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان و بۆردومانەکانی تورکیا، زەرەر و زیانی زۆری بە گوندنیشیانی ناوچەکە كه‌وتووه‌.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ به‌هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا كه‌شێكی نائارام له‌ ناوچه‌ سنووری و كوێستانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌، ره‌وه‌ند و كۆچه‌رییه‌كان به‌ ترسه‌وه‌ ڕوو له‌ كوێستانه‌كان ده‌كه‌ن، زۆربه‌ی كۆچه‌ره‌ییه‌كان، كوێستانه‌كانیان جێهێشتووه‌.

ئه‌مساڵیش سه‌رجه‌م ره‌وه‌ند و ئاژه‌ڵدار و جووتیار و هه‌نگه‌وانه‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ به‌ر له‌ چوونیان بۆ كوێستانه‌كان سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی سیده‌كان بكه‌ن به‌ مه‌به‌ستی تۆماركردنی ناوییان و سه‌رژمێریكردنییان كه‌ ساڵانه‌ زیاتر له‌ هه‌زار خانه‌واده‌ كاری ئاژه‌ڵداری كۆچه‌ری ده‌كه‌ن جیا له‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی زۆری ره‌وه‌ند و كۆچه‌رییه‌كان له‌ ناوچه‌كانی ئاكرێ و هه‌ولێر و شه‌قڵاوه‌ بۆ به‌خێوكردنی مه‌ڕو ماڵاته‌كانیان به‌ره‌و كوێستانه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان كۆچ ده‌كه‌ن.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.