Erbil 38°C پێنجشەممە 23 کانوونی دووەم 19:59

هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ئێران 18 کۆڵبه‌ری کورد ده‌کوژن و بریندار ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%


لەماوەی مانگی ڕابردوودا،  لانیکەم 18 کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستانی ئێران کوژراون و یان بریندار بوون.

 رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاوی كرده‌وه‌:   له‌مانگی رابردوودا ، به‌ته‌قه‌ی راسته‌وخۆی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران لانیکەم 18 کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانکوژراون و بریندار کراون کە78%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ بووە.

 هه‌نگاو راشیده‌گه‌ێنێت:  لەو ماوەیەدا 2 کۆڵبەر کوژراون و 16 کۆڵبەریش بریندار بوون. 
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌یه‌نن: جێگەی ئاماژەیەیە کە یەکێک لە کۆڵبەرەکان لە ژێر ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی تورکیا گیانی لە دەست داوە.

هه‌نگاو ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات: زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگاکانی سنە تۆمار کراوە کە 9 حاڵەت بووە و سەرجەم کوژراوەکانیش خەڵکی پارێزگای ئورمیە بوون.

 

چۆنێتی کوژران یان بریندار بوونی كۆڵبه‌ران به‌م شێوه‌یه‌ بووه‌: 

تەقەی ڕاستەوخۆ : 14 حاڵەت (14 بریندار) کە دەکاتە 78%ی کۆی حاڵەتەکان.

ڕووداوی سروشتی: 1 حاڵەت (1 کوژراو) کە دەکاتەن 5،05%ی کۆی حاڵەتەکان.

لێدان و کوتانی هێزە چەکدارەکان: 3 حاڵەت (1 کوژراو و 2 بریندار) کە دەکاتە 16،05%ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە: 7 حاڵەت ( 2 کوژراو و 5 بریندار).

پارێزگای سنە: 9 حاڵەت ( 9 بریندار ).

پارێزگای کرماشان: 2 حاڵەت ( 2 بریندار )
 

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.