ئینسكلۆ پیدیای قوتابخانه‌كانی پارێزگای هه‌ولێر ، كتێبه‌چاپكراوێكی نوێیه‌و تایبه‌ته به ئه‌رشیف و مێژوو و زانیارینامه‌ی قوتابخانه‌كان له‌باخچه‌ی منداڵان تا ئاماده‌ییه‌كان ، كه له بیرۆكه‌و ئاماده‌كردنی نووسه‌ر و راگه‌یاندنكار (ئاری ئاغۆك ) و سه‌رپه‌شتی گشتی( به‌شدار عه‌بدولخالق خۆشناو) بڵاوكرایه‌وه.
ئه‌م كتێبه له(270 ) لاپه‌ره پێكهاتووه و به چاپی ڕه‌نگاو ره‌نگ له نه‌خشه‌سازی و دیزاینی (هیوا عه‌باس) له‌سه‌ر ئه‌ركی ئاماده‌كار هاتۆته چاپكردن ، ده‌رباره‌ی ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه مێژووییه كه تایبه‌ته به سێكته‌ری په‌روه‌رده وفێركردن ، ئاری ئاغۆك ئاماده‌كارو خاوه‌ن بیرۆكه‌ی ئه‌م كتێبه له پێشه‌كی دا ئاماژه به‌وه‌داوه , دوای زیاتر له‌ساڵێك ئاماده‌كردن و خه‌ریك بوون توانرا ئه‌م كتێبه بێته ڕۆشنایی چاپكردن .
نووسه‌ر ئاری ئاغۆك له باره‌ی كتێبه‌كه‌ی به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ناوه‌رۆكی ئه‌م كتێبه پێكهاتوه له مێژووی قوتابخانه‌كانی په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی شاری هه‌ولێر ( مێژووی دامه‌زراندن ، ناونیشانی قوتابخانه ، ساڵی ده‌ست به‌كاربوون و ده‌ست له‌كارهه‌ڵگرتنی یه‌كه‌م به‌رێوه‌به‌ر تادوایین به‌ڕێوه‌به‌ر ، له‌گه‌ڵ وێنه‌ی كه‌سی سه‌رجه‌م به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان ) ، كه پێكهاتوه له( 1445 ) وێنه‌ی كه‌سی به‌رێوه‌به‌ره‌كان وئینسكلۆپیدیای ( 361) ناوه‌ندی خوێندن له‌ساڵی 1920ده‌ست پێ ده‌كات كه قوتابخانه‌ی (ئه‌ربیل ئولایه) تا ساڵی 2020".
هه‌روه‌ها وتی" هه‌وڵم داوه زۆر به‌ووردی و زانیاری مێژووی ساڵه‌كان ئاماژه پێبكه‌م ، چونكه ئه‌م كاره ده‌چێته خانه‌ی ئه‌رشیفی و له داهاتوو توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمی له‌سه‌ر ده‌كرێ ، ئه‌م كتێبه به‌رگی یه‌كه‌م و چاپی یه‌كه‌م تایبه‌ته به په‌روه‌رده‌ی ناوه‌ندی شار ( 10 )به‌رگی تریشی ماوه ئێستا چه‌ند په‌روه‌رده‌یه‌كی تر له دیزاین و ئاماده‌كردن دان ، چونكه سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ولێر( ١١) په‌روه‌رده‌ی قه‌زا له‌خۆ ده‌گرێ و بۆهه‌ر په‌روه‌رده‌یه‌كیش په‌رتوكێك چاپده‌كرێت ، دواتر له‌بۆكسێك دا كۆی به‌رهه‌مه‌كان ده‌كاته( 11)كتێب.
ئا- كامران
بۆ یه‌که‌مجار ئینسکلۆپیدیای قوتابخانه‌کانی پارێزگای هه‌ولێر هاته چاپکردن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.