به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئاسایش / هه‌ولێر، دوو كه‌سیان له كاتی كڕین و فرۆشتنی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ستگیركرد.
له راگه‌یه‌ندراوێكی بەرێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکاندا هاتووه، بەچاوکراوەیی و هەوڵو کۆششێکی زۆری ئەفسەر و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەکان دوای چاودێریەکی وورد بۆ باندێکی بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان ئەمڕۆ 3 / 5 / 2021 لەشاری هەولێر لەکاتی کڕین و فرۆشتن توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکریت بەناوەکانی (ا ـ إ ـ ه ) و ( ه ـ ك ـ ن ) کە بڕی ( ۱،۲٤٠ ) یەك کیلۆ و دووسەد و چل گرام ( هێرۆین ) و بڕی ( ۲٠٠ ) دووسەد شیت حەبی هۆشبەری ( ترامادۆڵ ) لەدەستیان گیرا
تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەی 25ی یاسای ماددە هۆشبەرەکان پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو و ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.