ئۆفیسی هه‌ولێرێ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دابه‌شكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی بایۆمەتریی نوێی دەنگدەر رادەگەیەنێت.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئۆفیسی هه‌ولێرێ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق دابه‌شكردنی كارتی ئەلیكترۆنیی بایۆمەتریی نوێی دەنگدەر رادەگەیەنێت و داواش له‌و ده‌نگده‌رانه ده‌كات كه تا بیست و پێنجی ده‌ی دووهه‌زار و بیست داتاكانیان نوێكردووەتەوە سەردانی ناوەندەكانی تۆماركردن بكەن بۆ وەرگرتنەوەی كارتەكانیان.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات لە كاتی سەردانیكردندا، وێنەی ئەسڵیی ناسنامەی باری شارستانی یان كارتی نیشتمانی، رەگەزنامەی عێراقی، پسولەی خۆراك، كارتی زانیاری و كارتە كۆنەكەی دەنگدەر لەگەڵ خۆتان ببەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.