ڤانیسا رەشید کاندیدی پارتی سەوزەکانە بۆ پەرلەمانی ئەڵمانیا، تەمەنی 29 ساڵە، لە خێزانێکی کوردپەروەری شاری سلێمانییه.
ڤانیسا رەشید کچێکی کوردی تەمەن 29 ساڵە کاندیدی پارتی سەوزەکانی بۆ پهرلهمانی ئەڵمانیا لە هەڵبژاردنی رابردوودا لە هەرێمی بایەرن و لە شاری مونشن لە سەر لیستی پارتی سەوزەکانی ئەڵمانیا زۆرینەی دەنگیان لە رۆژهەڵاتی ئەو شارە بە دەستهێناوە.
بریارە لە مانگی سەپتەمبەری داهاتوو هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەڵمانیا بەرێوەبچن و ڤانیسا کاندیدی پارتی سەوزەکانە بۆ ئەندامبوونی پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدراڵ ماوەیەکە لە ئەڵمانیا پارتی سەوز دەنگی زیادی کردووە، سیاسەتی پارتی سەوز زیاتر پشتگری کردنە لە کەش و هەواو ژینگە پارێزی پێش ماوەیەک سەرۆکی هەمان پارتی (ئانالینا بێربوک) خۆی کاندید کردووە بۆ پۆستی شیرەتکاری ئەڵمانیا لە مانگی ئابی داهاتوو ئەنگلا مێرکل ماوەکەی کۆتایی دێت .
ڤانیسا رەشید ئەو کچە کوردە لە خێزانێکی کوردپەروەری شاری سلێمانین و ڤانیسا لە مناڵییەوە لە ئەڵمانیا دەژیت و لە لێدوانێکدا بۆ کوردستان تیڤی راگەیاند: ئەو دەخوازێت لە رێگای کاری سیاسی لە ناو پارتی سەوز دا خزمەت بە نەتەوەکەی و رەوەندی کوردی لەم وەڵاتە بکات و زیاتر پشتگیری لە پرسی پەنابەر بکات، چونکە ئەو بەخۆی کاتی خۆی لەگەڵ کەسوکاریان وەک پەنابەر هاتونەتە ئەڵمانیا و بەشداری چەندین چالاکی جیهانیدا کردووە.
لە ساڵی 2011 بەشداری کۆنگرەی ژنانی جیهان لە ڤینوزوێلا کردووە وەکو خۆبهخشێك خزمەتێکی زۆری ئاوارەکانی کردووە و حەزو خولیاێکی زۆری هەیە زیاتر خزمەت بکات لە ئاستێکی باڵا لە ئەڵمانیا وەکو كچه کوردێک.
ڤانیسا لە تەمەنی 15 ساڵیدا لە رێگای رێکخراوی نێرگزی خانمان هاتوتە دنیای خزمەتکردن بە مروڤایەتی دایکی ڤانیسا رۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە هاندانی ڤانیسا بۆ ناو جیهانی سیاسەت، ڤانیسا شانسی هەیە لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو ببێتە ئەندامی پەرلەمانی ئەڵمانیاو لە بەر ئەوە ئێستا خۆی ئامادە دەکات بۆ ئەو ئەرکە و داوا لە کوردانی ئەڵمانیا دەکات له کاتی دەنگ دان، دهنگی پێ بدەن بۆ ئەوەی بتوانێت زیاتر خزمەت بە کوردانی تاراوگەو گەلی کورد بکات.
کوردستان تیڤی - بەرلین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.