خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ محمد شێخ عبدالکریم به‌رزنجی سوپاسنامه‌یه‌كی بڵاوكره‌وه:
به‌ناوی خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ محمد شێخ عبدالکریم به‌رزنجی، پڕ بەدڵ سوپاس و پێ‌زانین و ڕێزی بێ پایانمان دەنێرین، بۆ ھەموو ئەو خزم و دۆست و هاوڕێ خۆشەویستانەی بەشداری خەم وپەژارەیان کردین، بەدەنگەوە هاتنتان بەو گەرموگوڕیەوە، سەبووری و ئارامییان پێبەخشین، هاوخەمی و هاوسۆزتان بۆمان مایەی دڵنه‌وایی و پێزانینی هەموولایەکمان بوو.
هه‌روا سوپاس و پێزانینی زۆرمان بۆ مامۆستایانی ئاینی و كه‌سایه‌تیی و لایه‌نه سیاسیه‌کان و ناوه‌نده حكومیی و حزبی و گشت چین و توێژه‌کانی تر و که‌نه‌ڵه‌کانی راگه‌یاندن و خه‌ڵکی کوردستان و کوردستانیانی ته‌ڕاوگه ده‌که‌ین، وێرای سوپاسی تایبه‌تیمان بۆ خه‌ڵکی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری که زۆر خۆشەویستی و وەفاداری و دڵسۆزاییەتان نوواند، هه‌ر له سەردانی نەخۆشخانە و ماڵه‌وه، تا ئامادەبوونیان لە رێورەسمی بەخاکسپاردنی خوالێخۆشبوو، تا دواجار سه‌ره‌خۆشیکردنیان.
هەروەها سوپاس بۆ ئەو بەڕێزانەی، کە نەیانتوانیووە بەشداربن و لەڕێگای پەیوەندی تەلەفونی و تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانەوە، هاوخەمی خۆیان پێگەیاندین.
داخوازین له یه‌زدانی گه‌وره ناخۆشی نه‌یه‌ته رێگای هیچ لایه‌کتان و مردووی هه‌موو لایه‌ك به به‌هه‌شتی به‌رین شاد بکات.
داوای لێبوردنیش دەکەین پابەندبوون بەسەلامەتی و تەندروستی گشتییەوە ڕێگەی نەداین وەك پێویست لە خزمەتتان بین.
لەگەڵ ئەوپەڕی ڕێزماندا...
انا للە وانا الیە را‌جعون
خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو شێخ محمد شێخ عبدالکریم به‌رزنجی
3 ی 5 ی 2021
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.