نووسه‌ر وره‌خنه‌گری شانۆ ، حه‌مه سوار عه‌زیز چوارم كتێبی شانۆی خۆی به‌ناوی" ئێستاتیكای تاریكی" چاپ و بڵاوكرده‌وه.
له لێدوانێكی تایبه‌ت دا ڕه‌خنه‌گرحه‌مه‌سوار به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند" ئه‌م كتێبه چواره‌م كتێبی منه پێشتر سێ كتێب و نامیلكه‌یه‌كم بڵاوكردۆته‌وه ، ئه‌م كتێبه به‌رهه‌می هه‌شت ساڵ ئیشكردنی منه، تیاییدا شڕۆڤه‌و شیكاری زیاد له سی نمایشی شانۆییم كردووه كه له ماوه‌ی ئه‌و هه‌شت ساڵه پێشكه‌ش كراون له هه‌موو كوردستان".
هه‌روه‌ها گوتی" ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك بابه‌تی تیۆڕی و توێژینه‌وه له خۆده‌گرێت تایبه‌ت به سینۆگرافیا و فۆرمی شانۆ و شانۆی مۆنۆدراما و كاره‌كته‌ره‌كانی چێخه‌ف و ژن له‌نێو تێكسته شانۆییه‌كانی دڵشاد حوسێن و شڕۆڤه‌كردنی چه‌ند شانۆنامه‌یه‌كی ته‌لعه‌ت سامان".
شایانی باسه كتێبه‌كه له 552 لاپه‌ڕه‌ی قه‌باره گه‌وره پێكهاتووه‌و به‌دیزانێكی ناوازه چاپكراوه.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.