Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:27

دلشاد شهاب: سه‌ردانى نێچیرڤان بارزانى بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان به‌رده‌وام ده‌بێت

کوردستان TV
#7
100%

ڕاوێژكاری سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند: سە‌ردان و دیدارە‌كانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان لە‌گە‌ڵ سە‌رجە‌م لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان و پێكھاتە‌كانی كوردستان بە‌ردە‌وام دە‌بێت.

له‌ لێدوانێكدا بۆ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان، به‌ڕێز دلشاد شهاب ڕاوێژكاری سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان، ڕایگه‌یاند: له‌پێناو ھێنانە‌دی یە‌كڕیزی و تە‌باییى نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانى كوردستان، سە‌ردان و دیدارە‌كانی به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سە‌رۆكی ھە‌رێمى كوردستان لە‌گە‌ڵ سە‌رجە‌م لایە‌نە‌ سیاسییە‌كان و پێكھاتە‌كانی كوردستان بە‌ردە‌وام دە‌بێت و ئە‌م یه‌كڕیزى و ته‌بایى، ئه‌ركێكى نیشتمانییە‌ كه‌ پێویستی بە‌ دە‌نگ و ڕە‌نگی ھە‌مووانە‌ بۆ ئە‌وە‌ی وە‌ڵامدە‌رە‌وە‌ی خواستە‌كانی ئە‌م قۆناغە‌ ھە‌ستیارە‌ بێت.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.