Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:26

به‌هۆی شه‌ڕی نێوان په‌که‌که‌ و سوپای تورکیا دانیشتوانی گوندی کێسته‌ ماڵه‌کانی خۆیان جێهێشت

کوردستان TV
#7
100%

شه‌ڕ و پێكدادان له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا له‌ ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا  روویدا، به‌هۆیه‌وه‌ دانیشتوانی گوندی كێسته‌ ماڵه‌كانی خۆیان جێهێشت.

په‌یامنێری كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی شه‌وی رابردوو شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌ نێوان چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا روویدا له‌ ده‌وروبه‌ری گوندی كێسته‌ له‌ سنووری ناحیه‌ی كانی ماسێ له‌ ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا، به‌هۆی به‌رده‌وامی بۆردومانی سوپای توركیا و هه‌بوونی بنكه‌ و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ گوندی كێسته‌ وه‌ك سێزده‌هه‌مین گوندی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ له‌لایه‌ن گوندنشینانه‌وه‌ چۆڵكرا.

له‌وباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك به‌ كوردستان تی ڤی راگه‌یاند: كه‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا پاسه‌وانانی سنووری عێراق چوار بنكه‌ی سه‌ربازیان له‌ ده‌ڤه‌ری به‌رواری باڵا داناوه‌.

دانیشتوانی دانیشتوانی گوندی كێسته‌ به‌ كوردستان تیڤیان راگه‌یاند: ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه‌ شه‌ر و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ له‌ نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ و سوپای توركیا به‌رده‌وامه‌، فرۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی توركیاش ئه‌م ناوچانه‌ بۆردومان ده‌كات، بۆیه‌ ئێمه‌ش ناچارین گوند چۆڵ بكه‌ین.

هاووڵاتییان دڵگرانن و داوا ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌و شه‌ڕ و ئاڵۆزییه‌ له‌ ده‌ڤه‌ره‌كه‌یان كۆتایی پێ بهێندرێت تاكو بتوانن له‌ زێدی خۆیان بژین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.