Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:16

لەبارەی قەدەغەی گەشتکردن لەنێوان هەرێم و ئێران بڕیارێکی نوێ دەرچوو

کوردستان TV
#7
100%


لەبارەی هاتوچۆی گەشتیاری نێوان (هەرێم ـ ئێران ) بەڕێوەبەرایەتی كۆمەڵگای دەروازەى نێودەوڵەتی باشماخ راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌.

بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆی گەشتیاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕێگەی دەروازە سنوری یەکانەوە لەمڕۆ ڕێکەوتی (٥/ئایار/٢٠٢١ ی زاینی) بەرامبەر (١٥/اردیبهشت/١٤٠٠ ی هەتاوی ) بۆ ماوەی 16 ڕۆژی دیکە درێژکرایەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ڕێکەوتی ٢٥/شوبات/٢٠٢١ بەبڕیاری ئێران و لەپێناو ڕێگری کردن لەزیاتر بڵاوبوونەوەو تەشەنەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەو وڵاتە ئەم بڕیارە دراوەو بەچەند قۆناغێک چەند جارێک ئەم بڕیارە نوێ کراوەتەوە و دواین نوێکردنەوەش لەمڕۆ چۆتە بواری جێ بەجێ کردن و تا (٢٠٢١/٥/٢١ ) بەرامبەر بە (٣١/اردیبهشت/١٤٠٠ ) ڕێگە بەهاتووچۆی گەشتیاری نادرێت بۆ ئێران و بەپێچەوانەشەوە بۆ هەرێمی کوردستان و تەنها ئەو کەسانەی هەڵگری ڤیزای نەخۆشین یاخود خوێندکارن لەیەکێک لەزانکۆکانی ئێران و خاوەن ئیقامە و ڤیزای بازرگانی و وەبەرهێنانن ڕێگەپێدراودەبن.

لەداهاتووشدا لەبوونی هەر بڕیار و ڕێنمایی یەکی نوێ ئاگادارتان دەکەینەوە.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.