Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 06:18

له‌ رۆژئاوای کەرکووک داعش هێرشی کرده‌ سه‌ر سوپای عێراق

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مشه‌و له‌ رۆژئاوای کەرکووک داعش بە چەکی قەناس ھێرشی كرده‌ سەر سوپای عێراق سەربازێك کوژراو و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە دووبز بە کوردستان تێڤی راگەیاند: كاتژمێر 12 شه‌و داعش لە كێلگه‌ی نمرە ھەشت لە شارۆچکەی دووبز رۆژئاوای کەرکووک بە چەکی قەناس ھێرشی کردوتە سەر سوپای عێراق و شەر و پێکدادان روویداوه‌ و به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی داعش  سەربازێكی سوپای عێراق کوژراوە و سێ کەسی دیکەش برینداربوونە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد سوپای عێراق لە رێگەی ئامێری بێتەلەوە بانگه‌وازی كردووه‌ و  داوای ھێز دەکات و دەڵێن لە لایەن تیرۆرستانی داعشەوە گەمارۆ دراوەین.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.