بڕیاری دادگا و هەڵوێستی کۆنسڵخانەکان
ئاسۆ حاجی
ناوهاتنی کۆنسلخانەکان نە بە مانای تۆمەتبار کردنی ئەو وڵاتانە و نوێنەرایەتیەکانیانە و نە موژدەشە بۆ تێکچوون و ساردبوونەوەی پەیوەندیەکانە، بەڵکو حالەتێکی ئاساییە و بەشێکە لە دانپێدانانی حوکمدراوان کە پارەیان لە کەسانێک لەو دوو کۆنسلخانەیە وەرگرتووە(کۆنسڵخانەی ئەلمانیا و ئەمریکا) بۆیە پێویستە نوێنەرایەتی ئەو دوو وڵاتە وەڵامی ئەوە پرسیارە بدەنەوە لە پێناو چ پارە بەو کەسانە دروە؟ ئەو کەسانە کێن کە ئەو کارەیان کردووە؟ ئایا ئەوە کارە بەبڕیاری کۆنسلخانە بووە یان کارێکی تاکە کەسی؟
سەردانی کردنی خەڵک بۆ کۆنسلخانەکان و دانیشتن و وێنەگرتن لەگەڵیان کە کارێکی ئاساییە و لە عوڕفی دبلۆماسی و میوانداریکردنی نوێنەرایەتیەکان رێگەپێدراوە، بەڵام زۆر کەس هەوڵدەدەن ئەو سەردانیکردنە ئاساییانە و پەیوەندی ئەو چەند کەسە و وەرگرتنی پارە لەو نێردە دبلۆماسیانە تێکەڵ بکەن بە شێوەیەک هەردووکیان بکەنە یەک کەیس و دادگاکانی کوردستان بە بێ ئاگا و لایەنگر وێنە بکەن، بەوەش هەوڵی گومان خستنە سەریان بدەن و دەرئەنجامەکەش بە کێماسیەکی گەورە لە رووی دبلۆماسی و دادوەری بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان هەژمار بکەن.
لە رابردوو چەند حالەتێک و هەڵوێستێکی لەو شێوەیەمان بینیووە، نزیکترینیان کەیسی لابردنی پارێزبەندی بوو لە سەر سۆران عومەر، کە هەمان ئەو کەسانەی ئێستا لە دژی بڕیاری دادگا قسە دەکەن، ئەوکاتیش هەمان کاریان دەکرد، بەڵام چوونکە قسەکانیان ناهەق بوون و ئەو کەسەی بەرگریان لێدەکرد تاوانبار بوو نەک تاوانبارکراو، بۆیە سۆران بووە راکردوو لە دادگا و بەرگریکارەکانیشی بوونە شەرمەزاری دنیا و قیامەت.
لە نێو نێردە دبلۆماسیەکان زۆر جار کەسانێک هەنە کە لە کاری نایاسایی تێوەدەگەڵێن و لە ساڵانی رابردوو لە نێو ئەو کۆنسلخانانەی لە هەرێمی کوردستان هەن کاری نایاسایی و ئابڕوبەرانە ئاشکرابوون کە وڵاتەکانی خۆیان بەر لە لایەنەکانی دیکە شەرمەزار کردووە، لە فرۆشتنەوەی ڤیزا و پارە وەرگرتن لە خەڵک، بۆیە هەبوونی کەسانێک لە نێو ئەو کۆنسلگەریانە کە کاری نا یاسایی بکات نە سەیرە و نە نەکردەیە.
ئامادەبوونی نوێنەری هەردوو کۆنسلخانە لە دانیشتنەکانی دادگایی کردنەکە هاوکاری هەردوولای حکومەتی هەرێمی کوردستان و وڵاتانە بۆ زیاتر پێکەوە کارکردن و رێگری کردن لە دووبارە کردنەوەی کاری نەخواستراوی لەو شێوەیە، ئەوانەش کە کۆنسلخانەکان و تاوانباران لە یەک سەنگەر کۆ دەکەنەوە کە دژایەتی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دڵنیایەوە دیسان پێیان لە تەختەی چرووک ناوە، چوونکە نێردەی دبلۆماسی وڵاتان باش دەزانن جیاوازی چیە لە نێوان چایە خواردنەوە و ئاڵوگۆڕکردنی بۆچوون لەگەڵ رۆژنامەنووس و چالاکوان و خەڵکی دیکە لەگەڵ پارە دان پێیان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.