Erbil 38°C یەکشەممە 12 کانوونی دووەم 02:56

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ دادگای پێداچوونه‌وه‌ و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
#7
100%

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ و هه‌موو هاووڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه‌ كه‌ پابه‌ند بین به‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاساو بڕیاری دادگاكان.

سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێم / ده‌سته‌ی سزایی/2 به‌ ژماره‌ (468/ ده‌سته‌ی سزایی2 /2021) له‌ رێكه‌وتی 28/4/2021 كه‌ كاردانه‌وه‌ی جۆراوجۆی له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌، ئێمه‌ جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ین كه‌ له‌ هه‌موو قۆناغه‌كانی دادگایی كردن و بڕیاردان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه‌ به‌ پشت به‌ستن به‌ زانیاری و به‌ڵگه ‌و دیكۆمێنتی دروست و به‌و په‌ڕی پیشه‌یی و یاساییانه‌ و سه‌ربه‌خۆییانه ‌و بێلایه‌نانه‌ مامه‌ڵه‌مان كردووه‌.

بۆیه‌ به‌شێك له‌و كاردانه‌وه‌ و هه‌ڵوێست نواندنانه‌ ده‌چنه‌ خانه‌ی ده‌ستێوه‌ردان له‌ كاروباری دادگاكان و رێزنه‌گرتنه‌ له‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ ئه‌ركی ئێمه‌ و هه‌موو هاووڵاتیان و لایه‌نه‌ سیاسی و مه‌ده‌نیه‌كانه‌ كه‌ پابه‌ند بین به‌ سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و حوكمی یاساو بڕیاری دادگاكان.

له‌باره‌ی ناوهاتنی كونسوڵخانه‌كانی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكاو ئه‌ڵمانیا له‌ چوارچێوه‌ی خستنه‌ڕووی ئه‌و زانیاری و به‌ڵگانه‌دا بووه‌ كه‌ تاوانباران دانیان پێدا ناوه‌.

ئیمه‌ جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه‌ ناوهێنانی ناوی ئه‌و كونسوڵخانانه‌ له‌سه‌ر زاری تاوانبارانه‌وه‌یه‌ و دادگا ئه‌وانی به‌ تۆمه‌تبار نه‌زانیوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌ چوارچێوه‌ی كاری دیپلۆماسی و یاسا به‌ركاره‌كان ئاماده‌یی ته‌واوی خۆمان نیشان ده‌ده‌ین بۆ ئاگاداركردنیان له‌ هه‌موو زانیاری و به‌ڵگه‌ و دیكۆمێنته‌كانی دۆسیه‌ی ناوبراوان به‌ مه‌به‌ستی ده‌ركه‌وتن و نیشاندانی راستیه‌كان.

بۆ زانیاری هه‌موو لایه‌ك ئه‌و بڕیاره‌ هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌ و قۆناغی دیكه‌ی تانه‌لێدانی ماوه‌ كه‌ ئه‌ویش قۆناغی داواكردنی راستكردنه‌وه‌ی بڕیاری پێداچوونه‌وه‌یه‌ (طلب تصحیح القرار التمییزی) به‌ پێی یاسا، سزاداراوان ده‌توانن تانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ راستكردنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌.


ب. راگه‌یاندنی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و دادگای پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان
8/5/2021

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.