به‌هۆی وشكه‌ساڵی و كه‌می بارانبارینه‌وه ڕێژه‌ی ئاوی هه‌ردوو ڕووباری دیجله و فورات به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردووه.
وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراقیش ئاماژه به‌وه ده‌كات ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا نه‌كرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووبار له رێگه‌ی بهنداوهكانییهوه، ئه‌وا عێراق تووشی وشكه‌ساڵییه‌كی سه‌خت ده‌بێت و ملیۆنان كه‌سی كشتوكاڵكار كه گوزه‌رانیان له‌سه‌ر ئاوی ئه‌م دوو ڕووباره‌یه بێ كار ده‌مێننه‌وه.
ڕووباره‌كانی دیجله و فورات به سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی ئاو و ژیانی عێراق داده‌نرێت، به‌ڵام له ئێستادا رێژه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووبار زۆر كه‌میكردووه هۆكاره‌كه‌شی له پاڵ وشكه‌ساڵی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و به‌نداوانه‌ی كه توركیا له‌سه‌ر هه‌ردوو رووبار دروستیكردووه و بڕێكی زۆری ئاو له ده‌ریاچه‌كان گلده‌داته‌وه.
هاوكات وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو ڕێژه‌ی ئاوی هه‌ردوو رووباره‌كه به به‌رزی پێنج مه‌تر كه‌میكردووه و له هه‌ندێك شوێنیش ئه‌و به‌رزییه زۆر زیاتره ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ترسناكه بۆ وشكبوونی یه‌كجاره‌كی و هه‌ره‌سهێنانی كه‌رتی كشتوكاڵ له عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.