Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:30

حکومەتی هەرێم ڕاپۆرتی چاکسازیی لە بواری باج دەنێرێتە پەرلەمان

کوردستان TV
#7
100%

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم هاتووه‌، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی چاکسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

رۆژی دووشەممە، 10ی ئایاری 2021، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاپۆرتی چاکسازی لە بواری باج ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد.

چوارچێوەی هێڵە گشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری چاکسازی کە پێداگرى لەسەر چاکسازیی سیستەمی باج بە شێویەکی دادپەروەرانە دەکاتەوە لە وەرگرتنی باج و گرتنەبەری هەموو ڕێکارێکی یاسایی و کارگێڕی بۆ ڕێگەگرتن لە خۆدزینەوە لە باج و میکانیزم و پێوەری تازە بۆ ڕێکخستنی باج و لەو پێناوەشدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆمەڵێک ڕێکاری گرتۆتەبەر کە بریتین لە:

یەکەم: بە فەرمانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە وەرگرتنی باجی دەرامەت لەسەر بەرهەمە نەوتی و سوتەمەنییەکان و مەوادی کیمیایی تایبەت بە سوتەمەنییەکان و پاشەڕۆی سوتەمەنییەکان، باج بەم شێوەیە وەربگیردرێت کە لە ڕێکەوتى ٢٠٢١/٣/٥ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە:
ـ ٧% باج لە بەها لە کاتی هاوردەکردن
ـ ٤% باج لە بەها لە کاتی هەناردەکردن

دووەم: مامەڵەی هیچ کۆمپانیایەکی نەوت و گاز ڕایی ناکرێت تا پاکانەی باجی لەگەڵدا نەبێت.

سێیەم: وردبینیی بڕی باجی خەمڵێنراو لە لایەن وەزارەتى سامانە سرووشتییەکان ئەنجام دەدرێت.

چوارەم: دەبێ سەرجەم کۆمپانیاکانی دابینکار (Suppliers) خۆیان لە وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تۆماری کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، تۆمار بکەن.

پێنجەم: وەرگرتنی باج لە کارمەندی بیانیی بواری نەوت و گاز کە لە ڕێکەوتى ٢٠٢١/١/١٧ چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.