Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:25

سەرۆکی حکومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبەیانی دەکات

کوردستان TV
#7
100%

سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان پرسە و هاوخه‌میى خۆى ئاراسته‌ی یونس ڕۆژبەیانی، کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبه‌یانیی برای.

ئێوارەی ئه‌مڕۆ دووشەممە 2021/5/10 مەسرور بارزانی سه‌رۆكى حکومەتی هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا سەرەخۆشی له‌ یونس ڕۆژبەیانی، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو تارق ڕۆژبه‌یانیی برای.

سەرۆکی حکومەت پرسە و هاوخه‌میى خۆى بە بنەماڵەکەیان گەیاند و هیوای خواست، خواى مه‌زن گیانى بە بەهەشت شاد بكات و ئارامی و دڵنه‌وایىش بە کەسوکاریان ببەخشێت.

لە بەرامبەردا یونس ڕۆژبه‌یانی سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی و هاوخەمیی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.