قه‌ڵه‌وی له ئێستادا وه‌ك حاله‌ت نابینرێت به‌لَكو وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی ئالۆز سه‌یرده‌كرێت، له دوو ده‌یه‌ی رابردوو نه‌خۆشی قه‌ڵه‌وێ یه‌كێك بووه له‌و نه‌خۆشیانه‌ی زۆرترین توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌سه‌ركراوه. له‌سه‌رانسه‌ری جیھان نزیكه‌ی دوو بلیۆن كه‌س كێشیان زیاده‌و له‌و ژماره‌یه‌ش 650 ملیۆن كه‌س قه‌له‌ون . له‌گه‌ل ئه‌و ھه‌موو نادادپه‌روه‌رییه‌ی له جیھان ھه‌یه رێژه‌ی قه‌له‌وی له‌لاوازی و به‌دخۆراكی زیاتره ، ته‌نانه‌ت رێژه‌یه‌كی به‌رچاو قه‌له‌وی له ولاته ھه‌ژاره‌كانیشدا ده‌بینرێت .
له‌دوای حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو قه‌ڵه‌وی به سێ هێنده زیادی كردووه . له ئێستادا قه‌ڵه‌وی زیاتر له به‌دخۆراكی خه‌لك ده‌كوژێت. ئه‌وه‌ی زۆر جێگای ناره‌حه‌تیه قه‌له‌وی له مندالانیش له زیادبووندایه، نزیكه‌ی چل ملیۆن مندال له‌خوار ته‌مه‌نی پێنج ساڵی به قه‌َله‌و ھه‌ژمار ده‌كرێن .له ولاتێكی وه‌ك ئه‌مریكا سالانه نزیكه‌ی حه‌فت بلیۆن دۆلار بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و حاله‌تانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به قه‌ڵه‌وی سه‌رف ده‌كرێت.
1-تێبینی كراوه قه‌له‌وی ھۆكارێكی سه‌ره‌كیه بۆ كۆمه‌لێك نه‌خۆشی ، مه‌رج نییه ھه‌موو كه‌سێكی قه‌له‌و ئه‌و كێشانه‌یان ھه‌بێت ، به‌لام ئه‌و نه‌خۆشیانه زۆر زیاترن له كه‌سانی قه‌له‌و به به‌راورد له‌گه‌ل ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان ئاساییه. له‌وانه نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دوو ، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ، به‌رزه‌فشاری خوێن ، جه‌لته‌ی مێشك، به‌ردی زراو ، زیادبوونی چه‌وری خوێن ، نه‌خۆشیه‌كانی جومگه وه‌ك نه‌خۆشی سووانی (سه‌وه‌فانی ) جومگه‌و ده‌رده‌شا ، كێشه‌ی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی به تایبه‌ت قه‌له‌وی ده‌بێته ھۆی حاله‌تێك نه‌خۆش له شه‌و پرخه‌ی زیاد ده‌بێت و ته‌نانه‌ت به شێوه‌یه‌كی كاتی نه‌فه‌سیان ده‌وه‌ستێت ، ئه‌و كه‌سانه پێویستیان به ئامێری سی پاپ ده‌بێت له‌كاتی خه‌وتن . كۆمه‌لێك جۆری شێرپه‌نجه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك و قۆلۆن به رێژه‌یه‌كی زیاتر ده‌بینرێت له كه‌سانی قه‌له‌و. به‌شێكێ زۆر له كه‌سانی قه‌ڵه‌و تووشی خه‌مۆكی ده‌بن.
2-ھه‌رچه‌نده ھۆكاری بۆماوه‌یی و ھه‌ندێك نه‌خۆشی و به‌كارھێنانی ھه‌ندێك جۆری ده‌رمان ده‌بنه ھۆكاری زیادبوونی كێش و قه‌ڵه‌وی ، به‌لام به شێوه‌یه‌كی گشتی ھۆكاری سه‌ره‌كی قه‌له‌وی زیاد خواردن و كه‌م سه‌رف كردنی ووزه‌یه . جگه له برێكێ زۆر له خواردن ، جۆری خواردن ھۆكارێكی گرنگه بۆ قه‌له‌وی. بۆ نموونه خواردنی خێرا ھاوشێوه‌ی ماكدۆنالد به یه‌كێك له ھۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی قه‌له‌وی داده‌نرێت له‌زۆر به‌شی جیھان ، ئه‌مه جگه له خواردنه‌وه گازیه‌كان كه برێكی زۆر شه‌كری تیایه بۆ نموونه كۆكا كۆلاو خواردنه‌وه گازیه‌كانی تر .ھه‌ندێك له جۆره‌كانی ئه‌لكھۆل برێكی زۆر كالۆری تیایه‌و یه‌كێكه له ھۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وی و كه‌رش په‌یداكردن له زۆر وولاتانی ئه‌وروپاو ئه‌مریكا .كۆمه‌لێك خواردنی ئاماده‌كراو كه له مۆله‌كانی خواردن ده‌فرۆشێت برێكی زۆر له چه‌وری و شه‌كری تیایه ، به یه‌كێك له ھۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وی داده‌نرێت له نێوان كه‌سانی كه‌م ده‌رامه‌ت چونكه نرخی ئه‌و جۆره خواردنانه ھه‌رزانتره . پێشكه‌وتنی ته‌كنلۆژیا كۆمه‌لێك كێشه‌ی ته‌ندرووستی له‌گه‌ل خۆی ھێنا ، جگه له سه‌رھه‌لدانی خواردنی خێرا ، مرۆڤ وه‌ك پێشتر ووزه سه‌رف ناكات . به‌كارھێنانی ئۆتۆمۆبیل و ھۆكاره‌كانی تری گواستنه‌وه ، مرۆڤی تووشی ته‌مبه‌لی كردووه ، ته‌نانه‌ت به‌شێكی زۆری خه‌لك بۆ چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌میش له ھه‌فته به‌پێ نارۆن و ھیج جۆرێك له وه‌رزش ناكه‌ن، ھه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه قه‌له‌وی به نه‌خۆشی سه‌رده‌م ده‌ناسرێت.
3- كه‌سانی قه‌ڵه‌و تووشی كۆمه‌لێك كێشه‌ی تر ده‌بن له كاتی چاره‌سه‌ری وه‌رگرتن یان خه‌وتاندن له نه‌خۆشخانه بۆ ھه‌ر حاله‌تێكی تر پێویست . ده‌توانین په‌تای كۆرۆنا وه‌ك نموونه‌یه‌ك باس بكه‌ین ، ئێستا ده‌زانین كه كه‌سانی قه‌له‌و له ئه‌گه‌ری تووشبون به ڤایرۆسه‌كه زیاتر ناره‌حه‌ت ده‌بن و زیاتر پێویستیان به چاره‌سه‌ری چر ده‌بێت ، قه‌ڵه‌وی یه‌كێكه له ھۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی مردن له تووشبوانی كۆرۆنا ، ھه‌ربۆیه كه‌سانی قه‌له‌و ده‌بێت له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌لك بن بۆ وه‌رگرتنی ڤاكسین.
4- له ئێستادا ھیچ ده‌رمانێكی كاریگه‌ر نیه بۆ دابه‌زاندنی كێش . له چه‌ند سالی رابردوو كۆمه‌لێك ده‌رمان، كه بۆ چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی به‌كارده‌ھێنران ، ھه‌موویان ڕاگیران چونكه ده‌ركه‌وت كه كۆمه‌لێك كێشه‌ی لاوه‌كی درووست ده‌كه‌ن ، كه بۆی ھه‌یه ژیانی نه‌خۆش بخاته مه‌ترسی . له كاتی ئێستادا جگه له جۆرێك ده‌رزی كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی شه‌كره‌ی جۆری دوو به‌كارده‌ھێنرێت ھیچ ده‌رمانێكی تر له‌به‌رده‌ست نیه كه یارمه‌تی دابه‌زاندێ كێشی مرۆڤ بده‌ن .كۆمه‌ڵێك حه‌ب و ده‌رمان كه به‌شێكیان له گیا درووستكراون له كوردستان و زۆر وولاتی تر بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كرێت كه یارمه‌تی كێش دابه‌زین ده‌ده‌ن ، جگه له ھه‌ده‌ردانی پاره ھیچ لێكۆلینه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رده‌ست نین كه كاریگه‌ری و سوودی ئه‌و ده‌رمانامه نیشان بده‌ن.
5- ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر قه‌ڵه‌ون و نه‌خۆشی تریان ھه‌یه وه‌ك شه‌كره‌و نه‌خۆشیه‌كانی دل ، ده‌كرێت نه‌شته‌رگه‌ری وه‌ك رێگایه‌كی كاریگه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری ھه‌ژمار بكرێت، ته‌نانه‌ت تێبینی كراوه له‌گه‌ل دابه‌زاندنی كێش دوای نه‌شته‌رگه‌ری به‌شێك له نه‌خۆشیه‌كانیش بۆ نموونه نه‌خۆشی شه‌كره به ته‌واوی كۆنترۆل ده‌كرێت . ئه‌و كه‌سانه له وولاتانی ئه‌وروپا لیژنه‌ی تایبه‌ت كه له كۆمه‌لێك پزیشك و ده‌روون ناس و نه‌شته‌رگه‌ر پێك ھاتوون به یه‌كه‌وه بریاری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌ده‌ن بۆ كێ نه‌شته‌رگه‌ری پێویسته . ده‌بێت ئه‌وه بوێترێت به‌شی ھه‌ره‌زۆری كه‌سانی قه‌له‌و پێویستیان به‌و جۆره له نه‌شته‌رگه‌ری نابێت و له‌ھه‌مان كاتدا له به‌شێكی ئه‌وانه‌ی نه‌شته‌رگه‌ریان بۆكراوه بۆی ھه‌یه تووشی ھه‌ندێك كێشه‌ی لاوه‌كی ببنه‌وه به‌ھۆی نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه ، ئه‌مه‌ش تاراده‌یه‌ك ده‌وه‌ستێته جۆری نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه.
6- له هه‌رێمی كوردستان كۆمه‌لێك دكتۆر و پسپۆرانی بواری خواردن رێنمایی خه‌لك ده‌كه‌ن بۆ دابه‌زاندنی كێش و خه‌لكانێكێ زۆر سوودیان له‌و ئامۆژگاریانه وه‌رگرتووه ، خه‌ڵك كۆمه‌ڵێك رژیمی خواردن په‌یره‌و ده‌كه‌ن ، ئه‌وه‌ی گرنگه كه ھه‌موو كه‌سێك ده‌بێت بزانێت ، ده‌كرێت په‌یره‌وكردنی رژێمێكی تایبه‌ت ببێته ھۆی دابه‌زاندنی رێژه‌یه‌كی زۆر باش له كێش ، به‌لام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م له وه‌ستاندنی ئه‌و رژێمه كه‌سه‌كان كێشیان زیاد ده‌بێته‌وه ، بۆیه گرنگترن خاڵ له پرۆسێسی كێش دابه‌زاندن ، ده‌بێت كه‌سه‌كه شێوازی ژیانی بگۆرێت و یٔیدامه به ھه‌ندێك رێكار بكات ئه‌گینا له ماوه‌یه‌كی كورت كێشیان زیاد ده‌بێته‌وه.
7-ئه‌گه‌ر به چه‌ند دێرێكی كه‌م ئامۆژكاری بگه‌یه‌نم بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وه‌ی كێشیان دابه‌زێنن ، ئه‌وه جگه له كه‌مكردنه‌وه بڕی خواردن ، ده‌بێت به رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كاربۆھایدرێت كه‌م بكرێته‌وه ، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له كوردستان كابۆھایدرێت خۆی له نان و بزنج ده‌بینێته‌وه ، كه‌مكردنه‌وه‌ی خواردنی چه‌ور ، له‌بری خواردنه‌وه گازیه‌كان، كه پرن له شه‌كر ئاو بخۆنه‌وه ،شیره‌مه‌نی به رێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م بخورێت . تاكوو ده‌كرێت خواردن له دره‌نگانی شه‌و نه‌خورێت ، له راسیدا خواردن له‌شه‌و له به‌شێكی وولاتانی رۆژھه‌لاتی ناوه‌راست ھۆكارێكی سه‌ره‌كی قه‌ڵه‌ویه .زۆر گرنگه وه‌رزش بكرێت ، یئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ش نه‌كرا ، ده‌بێت هه‌وڵبدرێت رۆژانه بۆ كاتژمێرێك به پێ برۆین ، له‌راستیدا رۆیشتن به تایبه‌ت به‌خێرا رۆیشتن یه‌كێكه له شێوازه ھه‌ره‌باشه‌كانی وه‌رزش، له ھه‌موو شتێك گرنگتر ئه‌وه‌یه كه‌سه‌كه ده‌بێت بزانێت ، پرۆسێسی كێش دابه‌زاندن كارێكی ئاسان نیه ، كه‌سانی قه‌له‌و ده‌بێت ئه‌وه بزانن ئه‌وكاره پێویستی به كاته‌و ده‌بێت پێش ده‌ستپێكردن به پرۆسێسی كێش داگرتن له‌رووی ده‌روونیه‌وه خۆی ئاماده بكات.
ھیوادارم ئه‌و كورته پۆسته ببێته ھانده‌رێك بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره ، گۆرانكاری له خواردن و شێوازی ژیانیان بكه‌ن ، ھه‌ركاتێك توانیت چه‌ند كیلۆیه‌ك له كێشت داگری ھه‌ست به سووده‌كانی ده‌كه‌یت و ده‌بێته ھۆكارێك كه به‌رده‌وام بێت .
سه‌فه‌ری ھه‌زار میل به ھه‌نگاوێك ده‌ستپێده‌كات .
ھیوای ته‌ندرووستیه‌كی باش بۆ ھه‌مووتان ده‌خوازم
دكتۆر عارف گۆران- پسپۆری ڕاوێژكاری نه‌خۆشیه‌كانی ھه‌ناو
راوێژكار له نه‌خۆشیه‌كانی شه‌كره‌و كوێره‌رژێنه‌كان
له‌نده‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.