حکومەتی هەرێمی کوردستان له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: حكومهتی ههرێمی كوردستان بەنیازە لە رێگەی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دروستکردنی (9)بەنداوی ستراتیجی و (2)پرۆژەی ئاودێری ڕابگەیەنێت کە بەشێوەی پرۆژەی پەرەپێدان: (Public and Private Partnership ) ئەنجام دەدرێت.
ڕاشیگهیاندووه: بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بانگێشتی ئەو کۆمپانیایانە دەکات کە خواستی بەشداری کردنیان هەیە بۆ ئەو بەنداوانەی کە هاوپێچی ئەو ڕاگەیەنراوەن بەناردنی ئیمێلیان بۆ ئەم ناونیشانە ([email protected] لەماوەی دوو هەفتە لە دوای دەرچوونی ئەم نوسراوە داواکاری و زانیاری پێویست پێشکەش بکەن لە دواتردا سەرجەم دۆکیۆمێنت و زانیاری پێویست دەدرێت بە کۆمپانیای دەرچوو کە پێویستن بۆ ئامادەکردنی لایەنی تەکنیکی و ژمێریاری .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.