سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پشتگیری خۆی بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و سێكته‌ری كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له تویتێكدا پشتگیری خۆی بۆ جوتیارانی هه‌رێمی كوردستان و سێكته‌ری كشتوكاڵ له هه‌رێمی كوردستان ده‌ربری و ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه پابەندین به هاوکاریکردنی جوتیاره‌كانمان، لە نموونەی کاک فه‌رەیدوون له هه‌ڵه‌بجه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆماڵی هەناردە بکه‌ن و بازاڕی نوێ بدۆزنه‌وه.
له تویته‌كه‌دا كه له رێگه‌ی ڤیدیۆیه‌كه‌وه جووتیارێك له هه‌ڵه‌بجه ژماره‌یه‌ك به‌رهه‌می خۆماڵی چاندووه و به‌رهه‌می هێناوه و ئاماژه به‌وه‌ده‌كات چۆن بتوانین به‌رهه‌می ناوخۆ په‌ره‌پێبده‌ین و هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی بكه‌ین، پێكه‌وه با سه‌یری ئه‌و ڤیدیۆیه بكه‌ین .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.