لهمرۆوه ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بۆ ماوەی بیست و چوار كاتژمێر ڕادهگیرێت و قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیانیش بۆ ئێران تا بیست و یهكی ئەم مانگە درێژكرایەوە.
ئیسماعیل عەلی ئاغا، لێپرسراوی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕایگەیاندووە، ڕاگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی تەنها یەكەم ڕۆژی جەژن دەبێت و ڕۆژانی دواتر ئاڵوگۆری بازرگانی ئاسایی دەبێتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران قەدەغەی گەشتكردنی هاوڵاتیانی بۆ وڵاتەكەی تا بیست و یهكی مانگ درێژكردەوە و تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدات كە بە مەبەستی نەخۆشی یان خوێندن سەردانی وڵاتەكەی دەكەن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.