بەهۆی زۆری بەرهەمی ناوخۆ، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، بڕیار دەدات هاوردەكردنی شوتی و كاڵەك لە دەرەوەی وڵاتەوە قەدەغە بكات.
لەگەڵ نزیكبوونەوەی وەرزی هاوین و زۆربوونی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان بەشێوەیەكی بەرچاو لەنێو بازاڕەكاندا، وەزارەتی كشتوكاڵی عیراق، بۆ بەرژەوەندی ، جوتیاران و ساغكردنەوەی بەرهەمەكانیان لەبازاڕدا، ڕێگە لە هاوردەكردنی هەندێك لە بەروبومە كشتوكاڵییەكان دەگرێت.
لە دوایین هەنگاوی وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی فیدراڵ وەك میدیاكان ئاماژەیان پێكردووە، بڕیاریدا ڕێگە لە هاوردەكردنی هەردوو بەرهەمی شوتی و كاڵەك بگرێت، ئەمەش بەهۆی زۆریی ئەو دوو بەرهەمە لەنێوخۆدا.
وەزارەتی كشتوكاڵ، بۆ مەبەستی پشتیوانی لە بەروبومی ناوخۆ، داوای لە هەموو مەرزە سنورییەكان كرد، پابەندی ئەو بڕیارەبن كە لەلایەن وەزارەتەكەیان بۆ ڕێگرتن لە هاوردەكردنی ئەو دوو بەرهەم كشتوكاڵییە، دەركراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.