Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 02:21

مەسرور بارزانی موژدەی چارەسەرکردنی کێشەی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی شاری هەولێر ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
#7
100%

مەسرور بارزانی سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد و دامودەزگاکانی حکومەتی ڕاسپارد کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن.

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2021/5/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەردانی زەوییەکانی هەشتی حەسارۆکی لە شاری هەولێر کرد.

دوای ئەوەی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر، ڕوونکردنەوەی پێویستیان لە بارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەوییانە بۆ سەرۆکی حکومەت خستەڕوو، سەرۆکی حکومەت لە وتەیەکدا، موژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا ، کێشەکانیان چارەسەر دەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەم زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەست پێ دەکات.

سەرۆکی حکومەت هەروەها ئاماژەی بەوەدا کە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی ڕاسپاردووە،  لە شوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەر بکەن و خزمەتگوازریی پێ بگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا ، ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەست پێبکات.

ms1

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.